سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیـیه‌وه له باره‌ی ڕێکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا بۆ نه‌هێشـتنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا ده‌ربچێت، ده‌بێت جێبه‌جێکردنی مه‌رج بێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه بان کی مون به په‌یامنێرانی گوت باشـترین ڕێـگه بۆ جێبه‌جێـکردنی بڕیاره‌که ئه‌وه‌یه له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بێت، ئه‌وه‌ی ڕێـگه به به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری ده‌دات ئه‌گه‌ربێت و ئارامی و ئاسایشی جیهانی بکه‌وێته ژێر مه‌ترسیـیه‌وه.
هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌پـێی یاسا ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێن، به‌ڵام بان کی مون ده‌یه‌وێت جێبه‌جێـکردنی بڕیاره‌که مسۆگه‌ر ببێت، گوتی" له ڕاستیدا پـێویستیمان به ڕێنمایی و خشته‌یه‌که له ژێر به‌ندی حه‌وتدا ببێت."
ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مشـتومڕیانه. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن پـێویسته بڕیاره‌که له ژێر به‌ندی حه‌وتدا بێت، به‌ڵام ڕووسیا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت شه‌وی سێشه‌ممه پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (ئه‌مه‌ریکا، ڕووسیا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین) له باره‌ی پـرۆژه بڕیارێـک بۆ کۆنترۆڵکردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا وتووێژ بکه‌ن.