Accessibility links

له‌ سێ هێرشی چه‌کداری له‌ یه‌مه‌ن 56 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن چه‌کداران که‌ گومان ده‌کرێت سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ بووبن ڕۆژی هه‌ینی له‌ یه‌ک کاتدا سێ هێرشیان له‌ به‌شی باشوری وڵاته‌که‌ کردووه‌‌ و به‌ لانی که‌م 56 پـۆلیس و سه‌ربازیان کوشـتووه‌.
خوێناویترین هێرشیان ئه‌وه‌ بووه‌ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراویان له‌ سه‌ربازگه‌یه‌کی ناوچه‌ی ئه‌لنشیمه‌ی پارێزگای شه‌بوه‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 38 سه‌رباز کوژراون. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی کوشـنده‌یان له‌ ناوچه‌یه‌کی نزیک هێرشه‌که‌ی یه‌که‌م ئه‌نجامداوه‌، له‌وێش ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها چه‌کداران له‌ شـارۆچکه‌ی مه‌یفه‌عه‌ی هه‌مان پارێزگا له‌ باره‌گایه‌کی له‌شـکریان داوه‌ و له‌وێش نزیکه‌ی 10 سه‌ربازی دیکه‌یان کوشـتووه‌.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشانه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.
حکومه‌تی یه‌مه‌ن له‌ مێژه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ دژی باڵی ئه‌لقاعیده‌ له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌کات. وڵاتانی ڕۆژئاواش ئه‌م باڵه‌‌ به‌ یه‌کێـک له‌ مه‌ترسیدارترین کۆمه‌ڵه‌ تێرۆرسـتیـیه‌کان داده‌نێن.
XS
SM
MD
LG