سه‌رۆکی تیمی لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چه‌کی کیمیاوی ده‌ڵێت تیمه‌که‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا تاوه‌کو به‌رده‌وام ببێت له لێـکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر ئیدیعای دیکه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی.
ئاکێ سێلسترۆم، سه‌رۆکی ئه‌و تیمه‌ی مانگی ڕابردوو چوو بۆ سوریا، ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی گروپه‌که‌ی کار له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیعایانه ده‌کات که له لایه‌ن هه‌ردوولاوه ده‌کرێن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه کراون.
سێلسترۆم گوتی له نێوان 13 بۆ 14 ئیدیعای به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی هه‌ن که ده‌بێت لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکرێن. گوتیشی لێـکۆڵه‌ره‌وان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پـرسیاره‌یان له‌سه‌ر شـان نیـیه که کێ هێرشه کیمیاویـیه‌که‌ی 21 ی مانگی هه‌شتی قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت زیاتر له 1400 که‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
هه‌ر خێرا پاش ئه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا گوتیان ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیشـانی داوه سوریا ده‌سـتی له هێرشه‌که‌دا هه‌یه، ڕووسیا گوتی ڕاپـۆرته‌که شێوێنراوه.
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتیان سوریا به‌ڵگه‌ی نوێی داونه‌تێ که ده‌یسه‌لمێنێت چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن ئه‌وان هێرشه‌که‌یان کردووه.