کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی نه‌مسا ده‌ڵێن پـیاوێـکی چه‌کدار ڕۆژی سێشه‌ممه خۆی له بینایه‌کدا له کێڵگه‌یه‌ک حه‌شارداوه و 4 که‌سی کوشتووه که سیانیان پـۆلیس بوون.
هێزی تایبه‌تی پـۆلیس، ئه‌وانه‌ی به "سوات" ده‌ناسرێن، چوارده‌وری کێڵگه‌که‌یان داوه که ده‌که‌وێته قه‌راغ شـارۆچکه‌ی مێلک له دوری 70 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ڤیه‌نـنای پایته‌خت.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که له به‌یانیـیه‌وه دهسـتیـپێـکردووه و هه‌تا ئێواره‌ش به‌رده‌وام بووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسا گوتی شه‌وی دووشه‌ممه 2 پـۆلیس و شۆفێری ئهمبوڵانسێـک له نزیـک شـارۆچکه‌ی ئانـنابێرگ ته‌قه‌یان لێـکراوه و کوژراون. پـۆلیسێـکی دیکه که بێ سه‌روشوێن بووبوو، ڕۆژی سێشه‌ممه به کوژراوی له ناو ئۆتۆمبیله‌که‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی پـۆلیسی ناوچه‌که گوتی وه‌ها پـێده‌چێت چه‌کداره‌که ڕێـگه‌ی پـێگرتبێت و به بارمته گرتبێتی له‌و ده‌مه‌ی به ئۆتۆمبیله‌که‌ی هه‌ڵاتبوو. گوتیشی پـۆلیسێـکی دیکه‌ش برینداربووه.
به‌پـێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند چه‌کداره‌که ڕاوچیـیهکی ته‌مه‌ن 55 سـاڵه و هه‌وڵی دابوو به‌بێ مۆڵه‌ت ڕاوبکات، به‌ڵام پـۆلیس ڕێگه‌ی پـێ نه‌دابوو. پـۆلیسی نه‌مسا هیچ زانیاریـیه‌کی له‌م باره‌یه‌وه نه‌دا.