خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی ئه‌مسـاڵ به‌خشرایه ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی، ئه‌وه‌ی له ئێسـتادا کارده‌کات بۆ له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا.
کۆمیته‌ی نۆبڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئۆسلۆ ئه‌م بڕیاره‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ڕێـکخراوی OPCW شایه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته‌یه به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵه گه‌ورانه‌ی ده‌یدات له پـێناو نه‌هێشـتنی چه‌کی کیمیاوی و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان له پـێناسه‌کردنی له‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره چه‌که به‌پـێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌یه. کۆمیته‌که گوتیشی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی ناو سوریا که تیایدا خه‌ڵـکی سیڤیل بوونه قوربانی ئه‌م جۆره چه‌که، دووپاتی ده‌کاته‌وه که پـێویسته هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ نه‌هێشـتنی چه‌کی کیمیاوی.
سوریا دانی ناوه به‌وه‌ی چه‌کی کیمیاوی هه‌یه و بڕیاره له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه بـبێته وڵاتێـکی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێـکخراوه.
جێی ئاماژه‌یه ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی باره‌گاکه‌ی له شـاری لاهای هۆڵه‌ندایه و له سـاڵی 1997 وه دامه‌زراوه به مه‌به‌سـتی جێبه‌جێـکردنی په‌یمانـنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی.
ڕێکخراوه‌که له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامیـیه‌وه پاره‌ی بۆ دابین ده‌کرێت و بوجه‌که‌ی نزیکه‌ی 100 ملیۆن دۆلاره و ده‌وری 500 که‌س له باره‌گاکه‌ی کارده‌که‌ن. ئه‌م ڕێکخراوه ده‌ڵێت زیاتر له 5 هه‌زار پـشـکنینی له 86 وڵات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجامداوه.