په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌و یاسایه‌ی بۆ ساڵێکی تر نوێ کرده‌وه که ڕێگا به له‌شکر ده‌دات ئۆپه‌راسیۆنی دژ به سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان له بنکه‌کانیان له باکوری عێراق ئه‌نجام بدات.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه یاسادانه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه دا له کاتێکدا که وتووێژ له ئارادایه بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی 30 ساڵه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆ‌تۆنۆمی بۆ کورده‌کان.
له مانگی ڕابردوودا پارتی کرێکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) بڕیاری دا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له خاکی تورکیادا ڕابگرێت و حکومه‌تی تورکیا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی په‌یمانه‌کانی خۆی بۆ دانی ماف به کورده‌کان به‌جێ ناگه‌ێنێت.
تورکیا به‌ر له‌م پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه زۆر جار بنکه‌کانی په‌که‌که‌ی له باکوری عێراق بۆردومان ده‌کرد.