گوته‌بێژی تیمی پـشـکنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌کی کیمیاوی له سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی تیمه‌که‌یان له چوارچێوه‌ی کاره‌که‌یاندا هه‌تا ئێسـتا سه‌ردانی 3 شوێنیان کردووه.
بڕیاره تیمه‌که سه‌ردانی 20 شوێن له سه‌رانسه‌ری سوریادا بکات به مه‌به‌سـتی له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی ئه‌و وڵاته.
مایکڵ لوهان گوته‌بێژی ڕێـکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی گوتی تیمه‌که له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی 3 شوێنیان کردووه که هه‌موویان له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی حکومه‌تی سوریادان، ئه‌مه‌ش وایکردووه کاره‌که‌یان ئاسان ببێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌رکی له ناوبردنی ئه‌و چه‌کانه‌ی سوریای به ڕێـکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی ڕاسـپاردووه. بڕیاره هه‌تا ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2014 کۆتایی به کاره‌که‌یان بهێنن، له نێوه‌ندی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی که‌وا بۆ زیاتر له 2 سـاڵ و نیوه له وڵاته‌دا درێژه‌ی کێشـاوه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خوازیاره ئاگربه‌سـتێـک بێته ئاراوه تاوه‌کو ئه‌و تیمه 27 ئه‌ندامه‌ی پـشـکنه‌ران بتوانن سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بکه‌ن که ژماره‌یه‌کیان پـێویستی به‌وه‌یه به ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆندا تێـپه‌ڕبـبن.