وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند 42 که‌س له سێداره‌دراون به تاوانی تێرۆرسـتی، له‌وانه یه‌کێـکیان ژنه.
وه‌زاره‌ته‌که گوتی هه‌موو 42 تاوانکاره‌که عێراقی بوون و له ماوه‌ی 2 ڕۆژی ڕابردوو له‌سێداره‌دراون پاش ئه‌وه‌ی دادگا ئه‌و حوکمه‌ی بۆ بڕینه‌وه له‌سه‌ر تاوانی تێرۆرسـتی که بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی ده‌یان که‌س و نائارامی له وڵاته‌که و تۆقاندنی خه‌ڵـکی.
ئه‌م له سێداره‌دانانه ئه‌مڕۆ له عێراقدا ئه‌نجامدران، سه‌ره‌ڕای ئه‌و داوایانه‌ی له‌سه‌ر ئاسـتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کرێن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جۆره سزایه.
حکومه‌تی عێراقیش پاساو بۆ بڕیاره‌که‌ی ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت له‌وه‌تای مانگی چواره‌وه هێرشه‌کان زیایان کردووه و له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 5 هه‌زار که‌س کوژراون به‌هۆی ئه‌و هێرش و ته‌قینه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه، له‌وانه 200 که‌سیان هه‌ر له‌م مانگه‌دا بوونه‌ته قوربانی.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤیش ڕه‌خنه له شێوازی دادگاییکردنه‌کانی دادگاکانی عێراق ده‌گرن و ده‌ڵێن هه‌ندێـک له‌و حوکمانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دان پـیادانانی ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دان بوون.