سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ جان به‌ینه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد و داوای لێـکرد ڕێـگه بدات پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدان له ئهنجومهنهکهیدا به‌ڕێوه‌بچێت له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک بۆ کۆتاییهێنان به‌م داخسـتنی به‌شێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا که‌وا له ئێسـتادا چووته هه‌فته‌ی دووه‌میـیه‌وه.
کۆشـکی سـپـی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له‌و په‌یوه‌ندیـیه تهلهفۆنیـیهدا دووباره‌ی کردووه‌ته‌وه که خوازیاره له‌گه‌ڵ کۆماریـیه‌کان دانوسـتاندن بکات، به‌ڵام له پاش کۆتاییهێنان به داخسـتنی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و وازهێنان له دانانی کۆت و به‌ند له به‌رده‌م تواناکانی حکومه‌تدا.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه جان به‌ینه‌ر پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کۆماریـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گوتی ئه‌وان وه‌ک کۆماری سوورن له‌سه‌ر دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما له باره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ناهاوسه‌نگی له نێوان بوجه و خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت وه‌ک مه‌رجێـک بۆ زیاکردنی ئاسـتی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردن.
به‌ینه‌ر گوتی ده‌بێت وتووێژه‌کان به ڕاشکاوانه بکرێن و هیچ شتێـکیش نه‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریکا پـێشـبینی ده‌کات هه‌تا 17 ی مانگی ده قه‌رزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بگاته 16.7 ترلیۆن دۆلار ، واته ئه‌و ئاسته‌ی پـێشـتر له لایه‌ن کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ قه‌رزی حکومه‌ت دانراوه. ئه‌گه‌ربێت و هه‌تا ئه‌و کاته کۆنگرس ئاستی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردن زیانهکات، ئه‌وا ناتوانرێت پاره‌ی خه‌رجیـیه‌کان دابین بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا قه‌رزاریانه، ده‌زگا و که‌سـانی ناو وڵاته‌که خۆیه‌تی، بۆیه دۆلار به‌های خۆی له بازاڕه‌کانی جیهاندا له ده‌ست نه‌داوه.