Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ناوچه‌یه‌کی به‌غدا 3 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ناو شوێنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیلدا 3 که‌س کوژراون و به‌لایه‌نی که‌م 9 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ‌ له‌ ناوچه‌ی نه‌هره‌وانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا زۆرینه‌ شیعه‌ ڕوویداوه‌.
توندوتیژییه‌کان له‌ عێراقدا زیادیان کردووه‌. له‌ مانگی چواری ڕابردووه‌وه‌ که‌ خۆپیشاندانه‌کانی سوننه‌کان له‌ حه‌ویجه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ سه‌رکوت کران زیاتر له‌ 5 هه‌زار که‌س له‌ عێراق کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیک شوێنی ڕووداوه‌که‌ ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کانیان پشتڕاست کردووه‌. هه‌مو کاربه‌ده‌ستان به‌و مه‌رجه‌ قسه‌یان کردووه‌ ناویان ئاشکرا نه‌کرێت چوونه‌ مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ زانیاری بده‌ن به‌ میدیاکان.
XS
SM
MD
LG