ئاژانسێـکی دهنگوباسی ئێران ده‌ڵێت وه‌زیری دادی وڵاته‌که بڕیاری داوه ئه‌و تاوانباره‌ی له‌م دوایـیانه له سێداره‌درا و له مردن ڕزگاری بوو، پـێویست ناکات جارێـکی دیکه له سێداره بدرێته‌وه
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چاره‌سه‌ریـیه‌کی ئاشـتیـیانه بۆ قه‌یرانی سوریا نایه‌ته دی هه‌تا به‌شـار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مابێت
لێـکۆڵه‌ره‌وانی ڕووسیا ده‌ڵێن ژنێـکی خۆکوژ خۆی له نێو پاسێـکدا له شـاری ڤۆلگۆگرادی باشوری ڕووسیا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 5 که‌س کوژراون و 20 که‌سی دیکه برینداربوون
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن هێرش کراوه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیس له شـارۆچکه‌ی فه‌لـلوجه له ڕۆژئاوای عێراق و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک چه‌کدار و 5 پـۆلیس کوژراون
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک له‌سه‌ر شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغی به‌غدا به‌لایه‌ن که‌م سێ که‌س کوژراون.
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی سوری ڕاده‌گه‌ێنێت له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له دره‌وه‌ی دیمه‌شق به‌لایه‌نی که‌م 16 سه‌رباز کوژراون.
مه‌لالا یوسفزایی بانگهێشت کرا بۆ کۆشکی باکنگهام و له‌وێ له‌گه‌ڵ شاژنی به‌ریتانیا و هاوسه‌ره‌کی کۆبووه‌وه.
9 هاووڵاتی لوبنانی که ساڵی ڕابوردوو له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوان له سوریاوه ڕفێندرابوون ئازاد کران وه‌کو به‌شێک له ڕێککه‌وتنێک بۆ ئازاد کردنی بارمه‌ته‌کان.
کاربه‌ده‌ستێکی یه‌مه‌نی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو که گومان ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه کرابێت، 6 سه‌ربازی له بنکه‌یه‌کی له‌شکری له باشوری وڵاته‌که کوژراون
جودابیرانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌رکا له به‌رلین خۆپیشاندانیان ساز دا، و داوای کردارێک ده‌که‌ن پاش کوشتنی 52 له ئه‌ندامانیان له عێراق
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی واشنتن پـۆست ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که تیایدا تورکیا تاوانبارده‌کات به ئاشـکراکردنی شـانه‌یه‌کی سیخوڕی ئیسرائیلی بۆ ئێران
عه‌ره‌بسـتانی سعودی ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه بـبێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه سیاسه‌تێـکی دووفاقی په‌یڕه‌و ده‌کات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته کۆسپ له به‌رده‌م ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی
کاربه‌ده‌سـتانی کینیا و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند ده‌ڵێن بڕواده‌کرێت پـێاوێـکی نه‌رویژی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سۆماڵی یارمه‌تی دابێت له‌و هێرشه‌ی له مانگی نۆدا کرایه سه‌ر مۆڵێـک له نایروبی پایته‌ختی کینیا و بووه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 60 که‌س
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن جه‌نه‌ڕاڵ جامع جامع سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌شـکری له دێر ئه‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که به ده‌سـتی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن کوژراوه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن پاش نیوه‌ڕۆی پـێنجهشممه و له سێـیه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا 9 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌خت ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت که‌س له مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی کۆنگرس به براوه دانانرێت
تورکیا له سه‌ره‌تاکانی سـاڵی 2012 به مه‌به‌ست شـانه‌یه‌کی سیخوڕی ئیسرائیلی له ناو ئێران بۆ کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ئاشـکراکردووه و به‌وه‌ش گورزێـکی گه‌وره‌ی له هه‌وڵه‌کانی مۆسادی ئیسرائیلی داوه
قه‌دری جه‌میل جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری سوریا ده‌ڵێت ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی چاوهڕواندهکرێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشـتی له وڵاته‌که‌ی له جنێڤ سـازبکرێت، ڕه‌نگه له هه‌ردوو ڕۆژی 23 و 24 مانگی یازده به‌ڕێوه‌بچێت
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له گوندی ئهلموفهقیـیهی سه‌ر به شـارۆچکه‌ی بهرتڵـڵه له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری موسڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 16 که‌س کوژراون و زیاتر له 60 که‌سیش برینداربوون
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی به ته‌واوی کارمه‌نده‌کانیانه‌وه ده‌سـتیان کرده‌وه به کاره‌کانیان، ئه‌مه‌ش پاش 16 ڕۆژ له داخسـتنی به‌شـێـکی ئه‌و ده‌زگایانه و ناردنه‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار کارمه‌ند به‌بێ موچه بۆ ماڵه‌وه
زیاتر نیشـان بده