کاربه‌ده‌سـتانی کینیا و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند ده‌ڵێن بڕواده‌کرێت پـێاوێـکی نه‌رویژی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سۆماڵی یارمه‌تی دابێت له‌و هێرشه‌ی له مانگی نۆدا کرایه سه‌ر مۆڵێـک له نایروبی پایته‌ختی کینیا و بووه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 60 که‌س.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی BBC ڕایگه‌یاند، حه‌سه‌ن عه‌بدی ذوهولۆ یه‌کێک بووه له‌و چه‌کدارانه‌ی به‌شـداری له هێرشه‌که‌ی سه‌ر مۆڵی وێستگه‌یت کردووه و له ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێری بینراوه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی کینیاش به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سـۆشیه‌تد پـرێسی گوت یه‌ک له‌و چوار که‌سه‌ی له ڤیدیۆکاندا بینراون، نه‌رویژیـیه‌کی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سۆماڵیـیه و ئه‌و ناوه‌ی هه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتانی کینیا پـێشـتر ناوی 4 چه‌کداری دیکه‌یان ئاشـکراکرد که هه‌موویان کوژراون و ده‌سـتیان له هێرشه‌که‌دا هه‌بووبوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 21 ی مانگی نۆ، کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر مۆڵی وێستگه‌یت و له‌وێ ژماره‌یه‌کی زۆریان له خه‌ڵـکی کوشت و بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی ئاسایش بوونه‌وه.
کۆمه‌ڵی یاخیبووی ئه‌لشه‌بابی سۆماڵی به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت ئه‌مه له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌یه کینیا هێزی ئاسایشی خۆی ڕه‌وانه‌ی سۆماڵ کردووه بۆ کوشـتنی چه‌کداره‌کانی.
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه که ماناکه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی گه‌نجانه، شه‌ڕ ده‌کات له پـێناو سه‌پاندنی بۆچوونه تونده‌کانی به‌سه‌ر سۆماڵیه‌کاندا له ڕووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیـیه‌وه. هه‌ڕه‌شه‌شی کردووه هێرشی زیاتر له دژی کینیا ئه‌نجام بدات.