قه‌دری جه‌میل جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری سوریا ده‌ڵێت ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی چاوهڕواندهکرێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشـتی له وڵاته‌که‌ی له جنێڤ سـازبکرێت، ڕه‌نگه له هه‌ردوو ڕۆژی 23 و 24 مانگی یازده به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره باس له ڕۆژێـکی دیاریکراو ده‌کرێت بۆ سـازدانی ئه‌و کۆنگره‌یه که له مێژه‌وه دواده‌خرێت.
قه‌دری جه‌میل ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که له لایه‌ن ئاژانسی ڕیـیا نۆڤۆسـتی له مۆسـکۆ بۆی سـازکرا، ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی کۆنگره‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا که گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵی نێو هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریایه بڕیاری بایکۆتکردنی وتووێژه‌کانی داوه. گوتیشی ڕه‌نگه ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانیش له‌و بڕیاره‌ی پاشگهزبـبێتهوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی له ئێسـتادا هه‌وڵه‌کان سه‌نگیـیان خسـتووه‌ته سه‌ر سازدانی کۆنگره‌که له ناوه‌ڕاستی مانگی یازده‌دا، به‌ڵام باسی له ڕۆژێـکی دیاریکراو نه‌کرد. هه‌تا ئێسـتا ڕوون نیـیه ئایا ئه‌و دوو ڕۆژه‌ی له لایه‌ن جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری سوریاوه ڕاگه‌یاندراوه هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ری کۆکن یان نا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا وا بۆ چه‌ند مانگێـکه هه‌وڵ ده‌ده‌ن حکومه‌تی دیمه‌شق و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ سه‌ر مێزی دانوسـتاندن ڕابکێشن، به‌ڵام ئه‌وا بۆ چه‌ندین جاره سه‌ری نه‌گرتووه. هێشـتاش ڕوون نیـیه کام لایه‌نه به ڕاسـتی خوازیاری سـازدانی وتووێژه له‌م ده‌مه‌ی شه‌ڕه‌که به بنبهسـت گه‌یشـتووه و هیچ لایه‌نێـک ناتوانێت شـکست به‌وی دیکه‌یان بهێنێت.