عه‌ره‌بسـتانی سعودی ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه بـبێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه سیاسه‌تێـکی دووفاقی په‌یڕه‌و ده‌کات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته کۆسپ له به‌رده‌م ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند نابێته ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه 15 ئه‌ندامیـیه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی چاکسـازی تیادا نه‌کرێت به شێوه‌یه‌ک بتوانێت به ئه‌رکه‌کانی خۆی ئه‌نجام بدات بۆ پاراستنی ئاشـتی و ئارامی له جیهاندا.
پـێشـتریش عه‌ره‌بسـتانی سعودیه به توندی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گرت له به‌رامبه‌ر شـکسـتهێنانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له په‌سه‌ندکردنی ئه‌و پـرۆژه بڕیارانه‌ی تیایدا پـێشنیاری سـزادانی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د کرابوو به‌هۆی سه‌رکوتکردنی خوێناویـیانه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا.
ڕووسیا و چین که هه‌ردووکیان ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ن، سێ جار پـرۆژه بڕیاری دژی حکومه‌تی سوریایان ڤیتۆ کرد.
هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕنسا ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسـایشن و مافی ڤیتۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌کانی دیکه کاتین و به هه‌ڵبژاردن دێنه ئه‌نجومه‌نه‌که بۆ ماوه‌ی دوو سـاڵ.