جودابیرانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌رکا له به‌رلین خۆپیشاندانیان ساز دا، و داوای کردارێک ده‌که‌ن پاش کوشتنی 52 له ئه‌ندامانیان له عێراق.
ده‌یان ئه‌ندامی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له ڕؤژی هه‌ینی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌که خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ئه‌و گروپه هه‌ردوو حکومه‌تی ئێران و عێراق تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قه‌کردنه‌که‌ی 1 ی مانگی نۆی سه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف که نزیکه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و که‌مپه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پارێزگاری لێ ده‌کات، کوژران.
ئه‌و گروپه ده‌ڵێت 7 ئه‌ندامی گروپه‌که‌یان له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستگیرکراون.
ئه‌و کۆمه‌ڵه که زۆر به توندی دژی ڕژێمی مه‌لاکانی ئێرانن له سه‌ره‌تای مانگی نۆوه به به‌رده‌وامی خۆپـیشاندان سازده‌که‌ن و داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر عێراق تا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و کوشتنانه بدات.