له گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندانی دژه ئه‌مه‌ریکا له ئێران، له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵێـکدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌یان هه‌زار ئێرانی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی تارانی پایته‌خت و له ده‌وروبه‌ری شوێنی باڵیۆزخانه‌ی جارانی ئه‌مه‌ریکا گردبوونه‌وه
دادگایه‌کی پاکسـتان قایل بوو، په‌روێز موشه‌ره‌ف سه‌رۆکی پـێشـووی وڵات به که‌فاله‌ت ئازادبکرێت له کهیسێـکدا په‌یوه‌ندی به کوشـتنی پـیاوێـکی ئاینیـیه‌وه هه‌یه
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی سوریا ده‌ڵێن ماشێنێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گوندێـکی پارێزگای حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه ئاینزان
محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراوی میسر ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه دادگایی بکرێت، ده‌ڵێت ئه‌و سه‌رۆکی شه‌رعی وڵاته‌که‌یه
توندڕه‌وان له ئێران دوو سرودی نوێیان به نێوی" مردن بۆ ئه‌مه‌ریکا" له شوێنی باڵیۆزخانه‌ی پێشوی ئه‌مه‌ریکا له تاران گوتووه‌ته‌وه ،خوازیار بوون به‌م سرودانه ئاستی توڕه‌بوونه‌کان زۆر بکه‌ن به‌ر له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژی ناو‌کی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان.
کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی فڕۆکه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلس پیاوێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵه به ناوی ئه‌نتۆنی پاوڵ سیانسیا.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما داوا له یاسادانه‌ران ده‌کات کۆتایی بهێنن به وه‌کو ئه‌و گوتی دروست کردنی قه‌یران له واشنتۆن و زیان گه‌یاندن به خۆمان و داوای کرد بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند بکه‌ن که یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌شه سه‌ندنی ئابوری.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئهلمالکیدا کۆبووه‌وه له کاتێکدا توندوتیژییه‌کانی نێوان سوننه‌کان و شیعه‌کان له عێراقدا زیادی کردووه.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن کوژرانی ڕێبه‌ری تالیبانی پاکستان حه‌کیمو ڵڵا مه‌حسود به هۆی هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا له‌وانه‌یه گفتوگۆکانی ئاشتی که بڕیاره له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه بکرێت ده‌مه‌ترسی باوێت.
پـۆلیسی تورکیا گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاوی له دژی خۆپـیشـاندانێـک به‌کارهێناوه که سـازکرابوو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر پـرۆژه‌ی دروسـتکردنی دیوارێـک له نێوان ناوچه کوردیـیه‌کانی تورکیا و سوریا
قه‌دری جه‌میل، ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیه به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له پـۆستی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری لادا، ده‌ڵێت ئه‌و که له حکومه‌تدا بووه وه‌ک ئۆپـۆزسیۆن و هه‌رگێز به‌شێـک نه‌بووه له ڕژێم
چاوهڕواندهکرێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی، داوای چه‌ک و ئامێری له‌شـکری زیاتری ئه‌مه‌ریکایی بکات و هه‌روه‌ها هاریکاری زیاتر له شه‌ڕی دژه تێرۆردا
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و چاودێریانه‌ی ده‌زگا سیخوڕیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردوویانه‌ته سه‌ر تۆڕه‌کانی ئنته‌رنێت و په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌کان له هه‌ندێـک حاڵه‌تدا زۆر تیایدا ڕۆیشتبوون، وه به‌ڵێنی دا ئه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی که‌وا بۆ زیاتر له دوو سـاڵ و نیوه له سوریا درێژه‌ی کێشاوه، بووه‌ته هۆی کوژرانی زیاتر له 120 هه‌زار و 296 که‌س
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له وڵاته‌که ڕوویانداوه و له ئاکامدا به لانی که‌م 12 که‌س کوژراون
پێنجشه‌ممه، چوار یاسادانه‌ری ژن لهچهگیان پۆشیبو چونه ناو په‌رله‌مانی تورکیا له ئانکارا و به‌م جۆره کوتایی به بهربندکردنی پۆشینی لهچهگ له ناو په‌رله‌مان هات که له‌وه‌تای ڕۆژانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا له 1923 به پێی پره‌نسیپی توندی 'عیلمانی' داسهپێندرابو.
ئه‌و ڕێـکخراوه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی سه‌رپه‌رشـتی ئه‌رکی له‌ناوبردنی به‌رنامه‌ی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا ده‌کات، ده‌ڵێت ئه‌و وڵاته له کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئامێره‌کانی دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی له ناوبران
ژماره‌یه‌ک له سیناتۆرانی به نفوزی ئه‌مه‌ریکا داوایان له سه‌رۆک ئۆباما کردووه وریا بێت، ئه‌وان ده‌ڵێن ڕێبه‌رایه‌تی مالیکی هۆکاری سه‌ره‌کیه له خه‌راپتر بونی باری ئاسایش له عێڕاقدا.
ته‌له‌فیزیۆنی سوریا ڕایگه‌یاند به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له‌گه‌ڵ نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب کۆبووه‌وه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ڕایگه‌یاند، عیسام ئه‌لعه‌ریان جێـگری سه‌رۆکی پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری (باڵی سیاسی ئیخوان ئه‌لموسلیمین) به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه له قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌سـتگیرکراوه
زیاتر نیشـان بده