محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراوی میسر ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه دادگایی بکرێت، ده‌ڵێت ئه‌و سه‌رۆکی شه‌رعی وڵاته‌که‌یه.
دادگایی‌کردنه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو و ته‌نها چه‌ند خوله‌کێـک درێژه‌ی کێشـا پاش ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د مورسی و ئه‌وانی دیکه‌ی له‌گه‌ڵیدا دادگایی ده‌کران، که‌وتنه هوتاف کێشـان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی. سه‌رۆکی دادگاکه‌ش بڕیاری دا دانیشتنه‌که بۆ 8 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو دوابخرێت.
مورسی به دادگاکه‌ی گوتبوو مافی دادگایی‌کردنی ئه‌وی نیـیه، به‌ڵکو ده‌بێت کوده‌تاچیـیه‌کان له بری ئه‌و دادگایی بکرێن.
سه‌رۆکی له‌کارلابراو ڕه‌تی کردبووه جلوبه‌رگی تاوانباران له‌به‌ر بکات، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی دواکه‌وتنی دادگایی‌کردنه‌که.
ده‌رکه‌وتنی ئه‌مڕۆی مورسی له دادگا، ده‌بێته یه‌که‌م جار له شوێنێـکی گشـتیدا ببینرێت له‌وه‌تای له مانگی حه‌وته‌وه له لایه‌ن له‌شـکره‌وه له ده‌سه‌ڵات لادرا و ده‌ستبه‌سه‌رکرا.
محه‌مه‌د مورسی و 14 که‌سی دیکه‌ی ئیخوانه‌کان دادگایی ده‌کرێن به تاوانی هاندانی خه‌ڵـکی بۆ کوشتنکاری و توندوتیژی له ده‌می نائارامیـیه‌کانی به‌رده‌م کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو. ڕه‌نگه سـزای مورسی بگاته له‌سێداره‌دان ئه‌گه‌ربێت و تۆمه‌ته‌که‌ی به‌سه‌ردا سـاغ بـبێته‌وه.