توندڕه‌وان له ئێران دوو سرودی نوێیان به نێوی" مردن بۆ ئه‌مه‌ریکا" له شوێنی باڵیۆزخانه‌ی پێشوی ئه‌مه‌ریکا له تاران گوتووه‌ته‌وه ،خوازیار بوون به‌م سرودانه ئاستی توڕه‌بوونه‌کان زۆر بکه‌ن به‌ر له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژی ناو‌کی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان.
ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م سرودانیان گوت له کاتێکدا بڕیاره دووشه‌ممه خۆپیشاندانێکی گه‌وره به بۆنه‌ی ساڵیادی هێرشکردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 1979 ئه‌نجام بدرێت.
ساڵیادی ئه‌و ڕووداوه له‌م ساڵدا زیاتر سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر له کاتێکدا توندڕه‌وه‌کانی ئێران دژی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک حه‌سنی ڕۆحانین "که به که‌سایه‌تییه‌کی میانه‌ڕه‌و ده‌بینرێت" بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا له کاتێکدا وتووێژه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ئێران به‌رده‌وامه.
تونڕه‌وان ڕه‌خنه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه مێژووییه‌که‌ی نێوان ڕۆحانی و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌گرن.
کاربه‌ده‌ستان له هه‌فته‌ی ڕابوردوو ده‌یان دروشمی هه‌ڵواسراوی دژ به ئه‌مه‌ریکایان له تاران و ده‌وروبه‌ری لادا.