دادگایه‌کی پاکسـتان قایل بوو، په‌روێز موشه‌ره‌ف سه‌رۆکی پـێشـووی وڵات به که‌فاله‌ت ئازادبکرێت له که‌یسێـکدا په‌یوه‌ندی به کوشـتنی پـیاوێـکی ئاینیـیه‌وه هه‌یه، به‌مه‌ش ڕێگه خۆش ده‌بێت بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و ده‌ستبه‌سه‌ریـیه‌ی وا بۆ زیاتر له 6 مانگه به‌سه‌ریدا سه‌پـێندراوه.
موشه‌ره‌ف له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌که‌ی، چه‌ندین سـکاڵای له دادگا له‌سه‌ر تۆمارکراوه و هه‌تا ئێسـتا له سێ سـکاڵادا دادگا قایل بووه به که‌فاله‌ت ئازادبکرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا پارێزه‌ره‌که‌ی (ئلیاس سادقی) گوتی هێشـتا موشه‌ره‌ف قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ری له‌سه‌ره.
گوتیشی بۆیه دادگا به که‌فاله‌ته‌کردنه‌که قایل بوو، چونکه هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه بیسه‌لمێنێت موشه‌ره‌ف ده‌سـتی له کوشـتنی ئه‌و پـیاوه ئاینیـیه‌دا هه‌بووبێت که له سـاڵی 2007 له میانه‌ی هێرشێـکدا بۆ سه‌ر مزگه‌وتێـکی توندڕه‌وه‌کان له ئیسلام ئاباد کوژرا. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه داواکارانی گشـتی له‌م باره‌یه‌وه هیچ لێـدوانێـکیان نه‌داوه.