شاندێـکی باڵای ئه‌ڵمانیا بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا و ڕاوێژکاری دژه تێرۆرزم کۆبـبێته‌وه
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن قه‌دری جه‌میل جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که به فه‌رمانێـکی سه‌رۆکایه‌تی له پـۆسته‌که‌ی لادراوه
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما تاووتوێی ئه‌وه ده‌کات ئایا فه‌رمان به ئاژانسی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا بکات چاودێری سه‌ر ڕێبه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان ڕابگرن یان نا
ڕاپـۆرته‌کان له چینه‌وه ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن هێزه‌کانی پـۆلیس به دوای 2 گومانبار ده‌گڕێن له هه‌رێمی نائارامی خینژانگی نائارام له پاش ڕووداوه‌که‌ی دوێنێی به‌یژینی پایته‌خت
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌گاته واشنتنی پایته‌خت به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌مه‌ریکا، له‌وانه سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆک
کاربه‌ده‌سـتانی ده‌زگای زانیاری سۆماڵ و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان له هه‌رێمی جوبای ناوه‌ڕاست له ماشێنێـکی داوه و 2 گه‌وره ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئه‌لشه‌بابی کوشـتووه
پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و پـۆلیس له به‌رده‌م دادگایه‌کی ئانکه‌ری پایته‌ختی تورکیا ڕوویدا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی دادگاکه بڕیاری نه‌دا ئه‌و پـۆلیسه‌ی له خۆپـیشـاندانه‌کانی ئسته‌نبوڵ خۆپـیشـانده‌رێـکی کوشت ده‌سـتگیربکرێت
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن هێزه‌کانی له‌شـکری سوریا توانیویانه شـارۆچکه‌ی سه‌ده‌د (صدد) له باکوری دیمه‌شقی پایته‌خت بگرنه‌وه
عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆکی سودان ده‌ڵێت 58 که‌س دادگایی ده‌کرێن له‌سه‌ر ئه‌و نائارامیـیانه‌ی مانگی ڕابردوو وڵاته‌که‌ی گرته‌وه له پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک و هێرشێـکی چه‌کداری بۆ سه‌ر خاڵێـکی پشـکنینی پـۆلیس له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که 5 که‌س ده‌کوژرێن
ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما بۆ نزیکه‌ی 5 سـاڵ بووه ئاگادارنه‌بووه ده‌زگا زانیاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چاودێری ته‌له‌فونه‌کانی ڕێبه‌رانی جیهانیان کردووه
بڕیاره له دره‌نگانێکی مانگی یازده‌دا کۆنفرانسی ژنێڤ 2 بکرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی سیاسیانه بۆ قه‌یرانی سوریا.
توندڕه‌وانی هاوسۆزی ئه‌لقاعیده ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه خۆکوژیه سه‌رنه‌که‌وتووه‌ی مانگی ڕابردوو کرایه سه‌ر وه‌زیری ناوخۆی میسر ، ئه‌فسه‌رێکی له‌شکریی بووه.
کاربه‌ده‌ستێکی دادوه‌ری ئێران ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران 16 سه‌رهه‌ڵداویان له سێداره داون، ته‌نیا چه‌ند کاتژمێران پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداران له بۆسه‌یه‌کدا 14 هێزی پاسه‌وانی سنوریان کوشتن.
بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز به گوڕی 7.3 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له ناوچه‌ی فوکوشیمای ژاپـۆنی داوه و له ئێسـتادا ئاگاهی دراوه له مه‌ترسی شیانی ڕوودانی سونامی
پـرۆژه یاسایه‌کی نوێی په‌سه‌ندکردووه که سزای له به‌رامبه‌ر تێرۆرزم زیاکردووه و که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی به کاری تێرۆرسـتی هه‌ڵده‌ستن ناچارده‌کات قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بده‌نه‌وه که له ئاکامی هێرشه‌کانیان ده‌که‌ونه‌وه
ماڵپه‌ڕی که‌لیمه‌ی ئێران ده‌ڵێت کچێـکی میر حسێن موسه‌ویی له لایه‌ن ژنه پاسهوانێـکهوه سووکایه‌تی پـێـکراوه و لێدراوه، پاش ئه‌وه‌ی تووشی ده‌مه‌قاڵێ بووه له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر پـشـکنینی.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه کوردیـیهکان ڕۆژی هه‌ینی توانیویانه بچنه ناو شـارۆچکه‌ی ته‌ل کۆچه‌ر که له ئێسـتادا له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه
دکتۆر لودۆڤیکۆ پیترۆ سه‌نتی ده‌ڵێت په‌نابه‌ره‌کان زۆر ماندوو و تینوون. منداڵی زۆریان له‌گه‌ڵه و 15 تا 18 ژنیش دووگیانن.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له بازاڕێـک و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک بۆمبێـکی چێنراو له نزیک ماڵی چه‌ند پـۆلیسێـک له ناوه‌ندی عێراق 9 که‌س کوژراون
زیاتر نیشـان بده