ئه‌و ڕێـکخراوه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی سه‌رپه‌رشـتی ئه‌رکی له‌ناوبردنی به‌رنامه‌ی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا ده‌کات، ده‌ڵێت ئه‌و وڵاته له کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئامێره‌کانی دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی له ناوبران.
ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی (OPCW) ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی پـشـکنه‌ران بۆیان یه‌کلابووه‌ته‌وه ئه‌و ئامێرانه‌ی سوریا له لیسـتی زانیاریـیه‌کانی تایبه‌ت به دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی خستبووینه ڕوو، هه‌موویان له کارخراون.
حکومه‌تی سوریا هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی مۆڵه‌تی هه‌بوو بۆ جێبه‌جێـکردنی قۆناغی یه‌که‌می ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی بۆ له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا دانراوه. بڕیاره له قۆناغی دووه‌م هه‌موو چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا هه‌تا ناوه‌ڕاستی سـاڵی داهاتوو له‌ناوبـبرێن. ئه‌م قۆناغه‌ش له 15 ی مانگی یازده ده‌سـتپـێده‌کات.
هاوکات ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه، ڕێـکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا داوای له وڵاتانی دراوسێی سوریا کرد و به تایبه‌تی ئوردن، ڕێـگه له ئاواره سوریـیه‌کان نه‌گرن له‌وه‌ی بچنه ناو وڵاته‌کانیانه‌وه و به زۆر بۆ ناو سوریایان بنێرنه‌وه.