سه‌ره‌ک وه‌زیری عێڕاق نوری ئه‌لمالیکی که ئێستا له وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چاوی به وه‌زیری به‌رگری چاک هێگڵ ده‌که‌وێت و داواکه‌ی دووپات ده‌کاته‌وه تا ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی زیاتری له‌شه‌ڕی دژ به توندوتیژی په‌ره‌گرتوو له وڵاته‌که‌ی پێبدات.
به‌ڕێز مالیکی هه‌روه‌ها له بۆنه‌یه‌ک له واشنتن وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێڕاق و کۆسپه‌کانی رووبه‌ڕووی ئه‌م وڵاته بونه له پاش کۆتایی شه‌ڕ، که له‌وه‌ی شه‌ڕی تایفی هه‌ر ئه‌مساڵ گیانی له 7،500 که‌س ستاندووه.
مالیکی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی عێڕاق و یارمه‌تی تری له‌شکری کردبو به‌رله سه‌ردانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ واشنتن، هوشداری دا که ئه‌لقاعیده به "کاری تێرۆریستی" ده‌بێته مایه‌ی هاندانی شه‌ڕی تایفی.
چوارشه‌ممه، مالیکی چاوی به ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌مه‌ریکا که‌وت له ناویان جێگری سه‌رۆک جۆزێف بایدن که دووپاتی کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا سوره له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی عێڕاقیه‌کان له‌شه‌ڕی دژ به ئه‌لقاعیده.
له‌پاش ئه‌و دیداره، کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا گوتی فڕۆکه‌ی ئف-16 له کۆتایی ساڵی داهاتوو ده‌درێته عێڕاق. به‌م دواییانه‌م عێڕاق 650 ملیۆن دۆلاری سه‌رقفڵ بۆ کڕینی فڕۆکه‌کان داب‌و به ئه‌مه‌ریکا.
هه‌ینی، به‌ڕێز مالیکی له کۆشکی سپی چاوی به سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌وێت و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت داوای یارمه‌تی زیاتر بۆ به‌هێزکردنی تواناکانی له‌شکری عێڕاقی لێ بکات.
به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له سیناتۆرانی به نفوزی ئه‌مه‌ریکا داوایان له سه‌رۆک ئۆباما کردووه وریا بێت، ئه‌وان ده‌ڵێن ڕێبه‌رایه‌تی مالیکی هۆکاری سه‌ره‌کیه له خه‌راپتر بونی باری ئاسایش له عێڕاقدا.
سیناتۆر جان مه‌کێن له پاش دیداری چوارشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیر گوتی حکومه‌تی مالیکی ده‌بێت گۆڕانکاری بکات ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێ ده‌کات ئه‌و یارمه‌تییه‌ی داخوازی کردووه به ده‌ستی بگات.
مه‌کێن یه‌کێکه له 6 سیناتۆران له نامه‌یکدا بۆ به‌ڕێز ئۆباما گوتویانه مالیکی زۆرجاران " ئه‌جیندای تایفی و تاکڕه‌ویی" گرتۆته به‌ر بۆ دورخستنه‌وه‌ی سوننه‌کان، دوره‌په‌رێزکردنی کورده‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌و شیعه‌یانه‌ی عێڕاقێکی دیموکراتێک و فه‌ره‌لایه‌نه‌یان ده‌وێت.
سیناتۆره‌کان ده‌خوازن سه‌رۆک گوشار بخاته سه‌ر به‌ڕێز مالیکی ستراتێژیه‌کی سیاسی و ئاسایش دابڕێژێت بۆ سه‌قامگیرکردنی وڵات. ئه‌وان داوای زیادکردنی پشتیوانی دژه تێڕۆر بۆ عێڕاق ده‌که‌ن به‌ڵام ته‌نیا وه‌ک به‌شێک له به‌رنامه‌یه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل که هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێڕاق یه‌کگرتوو بکات.