ئێران له ڕۆژی دووشه‌ممه پـیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئاسـتی 20% ی له ده‌زگای ناو‌کی نه‌ته‌نز ڕاگرت و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاش لای خۆیانه‌وه ده‌سـتیان کردووه به سووکردنی سزا ئابوریـیه‌کانی سه‌ری
زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ناوه‌ڕاستی عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا 29 که‌س کوژران و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون
سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له ئێران کرد به‌شـداری له کۆنگره‌ی ئاشـتی سوریا بکات که به ژنێڤ 2 ده‌ناسرێت و بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری مۆنتروی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت
ئاژانسێکی دهنگوباسی تورکیا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 3 هه‌زار کورد خۆپیشاندانیان ساز داوه و داوا ده‌که‌ن له کۆنفرانیس ئاشتیدا دان بنرێت به مافی کورده‌کانی سوریا بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن.
نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌کی سوریا که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێده‌کات له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئهستهنبوڵیاندا به‌شداری کردنیان له کۆنفڕانسی ژنێڤ دوودا په‌سه‌ند کردووه.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی پێکدادانی نێوان ملیتانه‌کان و سه‌ربازانی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له ناو بازار شه‌ش که‌س کوژراون.
پۆلیسی دژه ئاژاوه له ئه‌سته‌نبوڵ هێزی ئاوی دژ به سه‌دان خۆپیشانده‌ر به‌کارهێنا که ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی حکومه‌ت بۆ فراوان کردنی کۆنتڕؤڵی به‌کارهێنانی گشتی ئینته‌رنێت.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌خوازێت ساڵی 2014 ببێت به ساڵێکی پێشکه‌وتن بۆ ئه‌مه‌ریکا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا سیخوڕی به‌سه‌ر ڕابه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان و دۆسـتی ناکات، مه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی هه‌بێت.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داواکاریـیه‌که‌ی له هه‌موو وڵاتان دووپات کرده‌وه که سنووری خۆیان له ڕووی ئاواره‌کانی سوریا بکه‌نه‌وه و ده‌ڵێت نابێت ئه‌و باره گرانه ته‌نها له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی سوریا ببێت
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی لوبنان ده‌ڵێن له ڕۆژی هه‌ینی ده‌یان موشه‌ک و گولله تۆپ له سوریاوه گیراوه‌ته گوندێکی سه‌ر سنووری لوبنان و له ئاکامدا 7 که‌س کوژراون له ناویاندا چه‌ند منداڵێکیش که خه‌ریکی یاریکردن بوون
پـۆلیسی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت له ناوه‌ندی کابولی پایته‌خت خۆکوژێـک که بۆمبی له‌خۆی به‌سـتبوو هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ڕێسـتورانتێـکی ناسراو به‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتان و کارداران و خه‌ڵکانی بیانی بۆی ده‌چن
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له میسره‌وه چه‌ندان خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ڕۆژی هه‌ینی له‌و وڵاته سـازکراون له لایه‌ن لایه‌نگرانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م که‌سێـک کوژراوه و چه‌ند که‌سێـکی دیکه برینداربوون
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادان و هێرشێـکی خۆکوژی له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای وڵات، 5 که‌س کوژراون که سیانیان چه‌کداری سووننه‌ی دژی ئه‌لقاعیده بوون
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جهیانی ڕایگه‌یاند شاری پیشاوه‌ری باکوری ڕۆژئاوای پاکستان به‌رزترین ڕێژه‌ی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵانی لێـیه. ئه‌و ڕیکخراوه نێوده‌وڵه‌تیـیه داوای کارێـکی ده‌ستبه‌جێ ده‌کات بۆ زیادکردنی هه‌ڵمه‌تی کوتانی دژ به نه‌خۆشییه‌که
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید موعه‌لیم ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ ئاگربه‌سـتێـک له شـاری حه‌له‌ب و هه‌روه‌ها بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سـتگیرکراوان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت ئامانج له به‌سـتنی کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 ئه‌وه‌یه ئاسانکاری بکرێت بۆ پـێـکهێنانی ده‌سته‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری قۆناغی گواستنه‌وه له سوریا و ئه‌و ده‌سـته‌یه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت به ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی تورکیا ژماره‌یه‌ک له داواکارانی گشـتیان له پـۆسته‌کانیان لاداوه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له دژی ده‌زگای پـۆلیس و دادی وڵاته‌که حکومه‌ت ده‌یکات
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له ماوه‌ی دوو هه‌فته له شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) و هێزه‌کانی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا زیاتر له هه‌زار که‌س کوژراون
دادگایه‌کی پاکسـتان بڕیاری دا تیمێـکی پـزیشـکی هه‌ڵبسه‌نگێنێت ئایا په‌روێز موشه‌ڕه‌ف سه‌رۆکی پـێشـوو پـێویستی به‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ری ته‌ندروســتی بۆ بکرێت یان نا
زیاتر نیشـان بده