وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید موعه‌لیم ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ ئاگربه‌سـتێـک له شـاری حه‌له‌ب و هه‌روه‌ها بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سـتگیرکراوان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن.
موعه‌لیم ڕۆژی هه‌ینی له مۆسـکۆ و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی سێرگێی لاڤرۆڤ ئاشکرای کرد پـلانی ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕکردنه‌که‌ی پـێشـکه‌ش به ڕووسیای کردووه و گوتی سه‌رکه‌وتنی پـلانه‌که ده‌وه‌ستێته سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا به به‌ڵێنه‌کانیان. گوتیشی هیواداره پـلانی حه‌له‌ب بـبێته نمونه بۆ شـاره‌کانی دیکه.
ئه‌م پـێشـهاته‌یه له کاتێـکدایه که ته‌نها چه‌ند ڕۆژێـکی ماوه کۆنگره‌ی ئاشـتی سوریا که به ژنێڤ 2 ناودێرده‌کرێت له شـاری مۆنتروی سویسرا ببه‌سـترێت.
سێرگێی لاڤرۆڤ لای خۆیه‌وه گوتی کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی ناو سوریایه له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆر له‌و وڵاته. پاشـان نیگه‌رانی خۆی نیشـان دا له به‌رامبه‌ر دوودڵی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له به‌شـداریکردن له کۆنگره‌که‌دا.