زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ناوه‌ڕاستی عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا 29 که‌س کوژران و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان له شـاری به‌غدای پایته‌خت بوون و بازاڕ و بینای حکومی پـێـیانکرابوونه ئامانج.
خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌یان، له ناوچه‌ی ئه‌بو ده‌شیری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بوو که له‌وێ 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له یه‌ک کاتدا له قه‌راغ شهقامێـک ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س و برینداربوونی 14 که‌سی دیکه.
ناوچه‌ی به‌غداد جدیده، ئۆتۆمبیلێـک له نزیک شوێنی گردبوونه‌وه‌ی کرێکارانی ڕۆژانه ته‌قیوه‌ته‌وه و 4 که‌س کوژراون و 15 که‌سیش برینداربوون.
ناوچه‌ی حوریه‌ی به‌غدا، ئۆتۆمبیلێـک له نزیک دادگای باری که‌سێتی ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون و 5 که‌سیش برینداربوون.
ناوچه‌ی به‌یاع له باشوری به‌غدا، ئۆتۆمبیلێـک له نزیک به‌ڕێوه‌به‌راتی تاپـۆ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 10 که‌س کوژراون و 2 که‌سیش برینداربوون.
شـارۆچکه‌ی ڕاشدیـیهی باکوری به‌غدا، بۆمبێـکی چێنراو له نزیک بازاڕێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و 3 که‌س کوژراون و 9 که‌س برینداربوون.
ناوچه‌ی شورته ئهلڕابعه، ئۆتۆمبیلێـک له شه‌قامی کوبه‌یسی ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 3 که‌س کوژراون و 12 که‌سی دیکه برینداربوون.