ئاژانسێکی ده‌نگوباسی تورکیا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 3 هه‌زار کورد خۆپیشاندانیان ساز داوه و داوا ده‌که‌ن له کۆنفرانیس ئاشتیدا دان بنرێت به مافی کورده‌کانی سوریا بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن.
کورده‌کانی سوریا پێگه‌ی خۆیان له باکوری سوریای به‌شه‌ڕ وێران بوو به‌هێز کردووه و له هه‌ندێک ناوچه‌کاندا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی خۆیان ڕاگه‌یاندووه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی دۆغان ڕایگه‌یاندووه ئه‌م خۆپیشاندانه له شاری دیاربه‌کر (ئامه‌د) ڕوویداوه. خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن له‌و کۆنفرانسه‌ی که بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری Monteux ی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت دان به هه‌رێمی ئه‌تۆنۆمی کورده‌کان له سوریادا بهێنرێت.
خۆپیشاندانێکی تر به هه‌مان به‌مه‌بست له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانیش هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجامدرا.