سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا سیخوڕی به‌سه‌ر ڕابه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان و دۆسـتی ناکات، مه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی هه‌بێت.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی له وتارێـکدا له وه‌زاره‌تی داد گوتیشی فه‌رمان به ڕاگرتنی ته‌واوی به‌رنامه چاودێریـیه‌کان نادات، چونکه هیچ شتێـک نیـیه ئاماژه به‌وه بکات ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی NSA هه‌وڵی دابێت له باره‌ی ژیانی تایبه‌تی هاوڵاتیان بزانێت.
سه‌رۆک ئۆباما له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا گوتی" ده‌توانین چاودێری هه‌موو په‌یوه‌ندیـیه‌کان له جیهاندا بکه‌ین و ڕۆژ به ڕۆژ ته‌کنه‌لۆژیای چاودێری پـێشـده‌که‌وێت."
گوتیشی داوایکردووه پـیاداچوونه‌وه‌یه‌کی گشتی به به‌رنامه‌کانی چاودێری بکرێت، به‌ڵام فه‌رمان به ڕاگرتنیان نادات. ده‌ڵێت ئه‌م کاره بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگیـیه له نێوان ئازادیـیه‌کان و مه‌سه‌له ئاسایشیـیه‌کاندا. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌کان له پـێناو ئاسایشی نیشـتیمانیـیه و بۆ ئه‌وه نیـیه خه‌ڵـکی له مافه‌کانیان بکرێن.
پاشـان له باره‌ی ئێدوارد سنۆدن کارمه‌ندی پـێشـووی ئاژانسی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا تێبینی دا و گوتی ئه‌و زانیاریانه‌ی سنۆدن بڵاویکردوونه‌ته‌وه چه‌ند سـاڵێـکی ده‌وێت تاوه‌کو ته‌واوی ئاکامه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت. گوتیشی ئه‌م کاره‌ی سنۆدن هێنده کێشه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه که زۆر زیاتره له‌و ڕاستیـیانه‌ی ئاشـکرای کردوون.
دواتر سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به هێرشه‌کانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر کرد که چۆن وه‌های له ده‌زگا سیخوڕیـیه‌کان کردووه له پـێناو پاراستنی ئاسایش، ڕێوشوێنی نائاسایی بگرنه‌به‌ر، ئه‌مه‌ش وایکردووه ڕێگه له چه‌ندان هێرشی هاوشێوه له شوێنی جیاجیا جیهاندا بگیرێت.