سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له ئێران کرد به‌شـداری له کۆنگره‌ی ئاشـتی سوریا بکات که به ژنێڤ 2 ده‌ناسرێت و بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری مۆنتروی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت.
بان کی مون ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئێرانی بانگهێشتکرد له پاش وتووێژکردنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌م بانگهێشتکردنه‌ی ئێران‌دا نیـیه و هه‌ڕه‌شه‌ی بایکۆتکردنی کۆنگره‌که ده‌کات.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت به‌رپـرسێـکی ئۆپـۆزسیۆن گوتوویه‌تی ده‌بێت هه‌تا کاژمێر 7 ی شه‌و به کاتی جیهانی، ئێران ڕایبگه‌یه‌نێت هه‌موو هێز و چه‌کدارانه‌ی له سوریادا هه‌یه‌تی ده‌کێشـتێه‌وه و هه‌روه‌ها به‌ڵێـن بدات که‌وا پابه‌ندی ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه ده‌بێت که له کۆنگره‌ی (ژنێڤ 1) له سـاڵی 2012 دانراوه، یان ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بانگهێشـتکردنی ئێران پاشگه‌ز بـبێته‌وه.
به‌رپـرسه‌که گوتوشیه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو مه‌رجه هه‌تا کۆتایی ڕۆژی دووشه‌ممه نه‌یه‌ته دی، ئه‌وا ئاماده‌ی کۆنگره‌که نابن.
ئێران لای خۆیه‌وه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به‌شـداری بکات و ده‌ڵێت هیج مه‌رجێـکی نیـیه و هه‌روه‌ها مه‌رجیش قبوڵ ناکات.
حسێن ئه‌میر عه‌بدوللهیان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ کاروباری عه‌ره‌بی و ئافریکایی له‌م باره‌یه‌وه گوتی ئێران له کۆنگره‌ی ژنێڤ 1 به‌شـداری نه‌کردبوو و ئیدی بۆ قبوڵی ڕێـکه‌وتنه‌کانی بکات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سوریا و کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 ، ئال په‌سن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی ناردووه و سـمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌ی کردووه.