ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی تورکیا ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌وانێـکی ئازه‌ری که کاری بۆ ده‌کرد، تورکیای جێهێشـتووه پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت به نیازبوو له وڵاته‌که ده‌ریبکات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تویته‌ر ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان گرتبوو.
ڕۆژنامه‌که گوتی ماهیر زینالۆڤی ته‌مه‌ن 27 سـاڵ، ڕۆژی هه‌ینی له ژێر چاودێری پـۆلیس له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی ئسته‌نبوڵه‌وه تورکیای به‌ره‌و ئازربیجان جێهێشت به‌ر له‌وه‌ی حکومه‌ت بڕیاری ده‌رکردنی بدات.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژنامه‌ی زه‌مان نزیکی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن که‌سایه‌تی ئاینی تورکیایه که له ئێسـتادا له ئه‌مه‌ریکا ده‌ژی و له‌م دوایـیانه‌دا که‌وتووه‌ته ناکۆکیـیه‌کی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دۆسێـیهکانی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وانه‌ی کۆڕی چه‌ند وه‌زیرێـکی پـێشووی حکومه‌تی ئه‌ردۆغان تیایدا تێوه‌گلاون.
ماهیر زینالۆڤ له باکۆی پایته‌ختی ئازربیجان به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت " لایه‌نێـکی نزیک له سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان زانیاری پـێگهیشـتبوو که‌وا من سووکایه‌تیم به گه‌وره کاربه‌ده‌سـتان کردووه و ئه‌و لایه‌نه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئاگادارکردووه‌ته‌وه و وه‌زاره‌ته‌که‌ش بڕیاری ده‌رکردنی داوم."
ماهیر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد مانگی ڕابردوو داوای تازکردنهوهی موڵه‌تی کاری کردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه. گوتیشی به‌ر له‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی ئسته‌نبوڵ جێبهێڵێت 103 لیره‌ی تورکیـیان پـێ ژماردبوو که ده‌کاته 46 دۆلار.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کرد، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌که گوتبووی هیچ زانیاریـیه‌کی له‌م باره‌یه‌وه لا نیـیه.
بوله‌ند کینیس سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی زه‌مان گوتویه‌تی ئه‌مه بڕیارێـکی زۆردارانه‌ی ناڕه‌وایه، نه‌ک ته‌نها له دژی ڕۆژنامه‌که‌یان، به‌ڵـکو بۆ توقاندنی ڕۆژنامه‌وانانی بیانیـشه ئه‌وانه‌ی له تورکیا کارده‌که‌ن.