هه‌ردوو شـاند‌ی حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا وا له ژنێڤن به مه‌به‌ستی به‌شـداریکردن له گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کانی ئاشـتی بۆ وڵاته‌که‌یان.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌ک ناوبژیوان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایان کۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند، ئیبراهیمی گوتویه‌تی ئامانجیان له وتووێژه‌کان ئه‌وه‌یه توندوتیژی له سوریا ڕابگیرێت و حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه دابمه‌زرێت و پاشـان دانانی به‌رنامه بۆ داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی.
شـاند‌ی حکومه‌ت ده‌ڵێت خوازیاره به‌نده‌کانی به‌یانـنامه‌ی (ژنێڤ 1) به‌ند به به‌ند وت‌ووێژیان له‌سه‌ر بکرێن و ئۆپـۆزسیۆنیش ده‌یه‌وێت سه‌نگی بخرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه.
عه‌بدولحه‌مید حاجی ده‌روێش، ئه‌ندامی شـاند‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و سـکرتێری گشـتی پارتی دیموکراتی پـێشڤهڕو له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ده‌ڵێت وه‌کو ئۆپـۆزسۆنی سوریا دوو داواکاریـیان له ئیبراهیمی کردووه، یه‌که‌میان پـێـکهێنانی حکومه‌تی کاتی بابه‌تی یه‌که‌می وتووێژه‌کان بێت و دووه‌م وتووێژه‌کان به چڕ و پـڕی بکرێن تاوه‌کو به خێرایی به ئه‌نجام بگات.