کاربه‌ده‌سـتێـک له ئاژانسی مانگی سووری عه‌ره‌بی سوریا ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت کارمه‌ندانی به‌هاناچوون جارێـکی دیکه بۆ ناوچه گه‌مارۆدراوه‌کانی شـاری حومس بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه له‌و ماشێنانه کران که خۆراک و ده‌رمانیان بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌گواسته‌وه.
خالد عرقسووسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی مانگی سووری سوریا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سـته سێ ڕۆژیـیه‌ی به یارمه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له حومس هاتووه‌ته ئاراوه، ئاژانسه‌که‌یان هه‌وڵ ده‌دات ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که‌سانی دیکه‌ی سیڤیل له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن له‌و شاره بگوێزێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـکه ڕێگه ناده‌ن خۆراک و ده‌رمان بگاته ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن له شـاری حومس.
عرقسووسی له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له دیمه‌شقه‌وه گوتی له‌وه‌تای له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ئاگربه‌سـته‌که چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه 83 که‌سی سیڤیل گواستراونه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ڕۆژی دواتر ڕاگیرا پاش ئه‌وه‌ی کارمه‌ندێـکی به‌هاناچوون برینداربوو.