ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن هێزی ئاسـمانی وڵاته‌که‌یان فڕۆکه‌یه‌کی کۆمپانیای پـێگاسوسی تورکی ناچارکردووه ئێواره‌ی هه‌ینی له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆکچه‌نی ئسـته‌نبوڵ بنیشێته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یه‌ک له سه‌رنشینه‌کانی هه‌وڵی دابوو به‌ره‌و سۆچی ڕووسیای بڕفێنێت.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان فڕۆکه‌که پاشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی له شـاری خارکۆڤی ئۆکرانیاوه هه‌سـتابوو و سهرنشینێـک که ناسـنامه‌ی ئۆکرانی پـێبووه هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه بۆمب له فڕۆکه‌که‌دا بته‌قێنێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و به‌ره‌و شـاری سۆچی نه‌ڕوات که له‌وێ ئه‌مشه‌و یاریـیه‌کانی زستانه‌ی ئۆڵۆمپـی ده‌سـتپـێده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک گوتویه‌تی سه‌رنشینه‌که هه‌وڵی دابوو به زۆر بچێته نێو به‌شی فڕۆکه‌وانه‌کان. فڕۆکه‌وانه‌کانیش لای خۆیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه و هێزی ئاسمانی تورکیاش ده‌سـتبه‌جێ فڕۆکه‌یه‌کی F16 بۆ ههسـتانبوو و ناچاری کردووه له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆکچه‌نی له به‌شی ئاسیای ئسـته‌نبوڵ بنیشێته‌وه.
له ده‌می ڕووداوه‌که فڕۆکه‌که 110 سه‌رنشینی تێدابووه.