سه‌رۆک ئۆباما میوانداری سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلادندی کرد له ئێواره‌خوانێـک که ژماره‌یه‌ک کاردار و سیاسه‌تمه‌دار و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی هۆڵیود بۆی بانگهێشـتکرابوون.
به‌ڕێز ئۆلاند که له‌م دوایـیانه‌دا له خۆشه‌ویسته له مێژینه‌که‌ی (ڤالێری ترێرفیلێر) جیابۆوه، له نێوان سه‌رۆک ئۆباما و خانمی یه‌که‌م میشێل دانیشـتبوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما سـتایشی هاوپه‌یمانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسای کرد و گوتی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـیه هه‌رگیز وه‌ها به‌هێز نه‌بووه و زۆر له‌وه زیاتره که پـێش 20 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌بوو.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساش لای خۆیه‌وه گوتی له ئێسـتادا هه‌ردوو وڵات به شێوه‌یه‌کی بێ وێنه بڕوایان به یه‌کتر هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه له وتووێژه‌کانی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆک له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی باس له ژماره‌یه‌کی زۆری بابه‌ت کرا، له‌وانه دانوسـتاندنه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و قه‌یرانی سوریا و هه‌وڵه‌کان بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر له ئافریکا و مه‌سه‌له‌کانی ئابوری و بازرگانی و گۆڕانی که‌شوهه‌وا.
بڕیاره سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا بکات تاوه‌کو له‌وێ له‌گه‌ڵ کاردارانی بواری ئه‌لکترۆن و کۆمپـیوته‌ر کۆبـبێته‌وه.