فڕۆکه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی له‌شـکری له جه‌زائیر که‌وتووه‌ته خوارێ و تیایدا 102 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و ته‌نها که‌سێـک ڕزگاری بووه.
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی جه‌زائیر ڕایگه‌یاند ڕۆژی سێشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کی جۆری C-130 له شاخی فه‌رتاس له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌زائیر که‌وتووه‌ته خوارێ له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی دابوو له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی شـاری قسنتینه بنیشێته‌وه.
فه‌رید نه‌جات فه‌رمانده‌ی ده‌زگای به‌رگری سیڤیلی جه‌زائیر به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتوه هه‌تا ئێسـتا 55 ته‌رم هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه. فڕۆکه‌که 99 سه‌رنشینی تیادا بووه له‌گه‌ڵ 4 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که.
ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکریش گوتی که‌ش‌وهه‌وای خراپ و بای به‌هێز پـێده‌چێت هۆکاری ڕووداوه‌که بووبن.