کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت له‌وه‌تای داعش له مانگی شه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاندووه هه‌تا ئێسـتا چه‌کدارانی ئه‌و گروپه 1432 هاوڵاتی سوریـیان کوشتووه له‌و ناوچانه‌ی کۆنترۆڵی کردوون
به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت خوازیارین تورکیا دان به کانتۆنهکهیاندا بنێت که له ئێسـتادا هه‌موو پـێـکهاته‌کانی له‌خۆگرتووه و هه‌ر یه‌که‌یان به زمان خۆی ده‌دوێت و شانازی به‌خۆی ده‌کات، له کاتێـکدا پـێشـتر که ده‌وڵه‌تی به‌عس حوکمڕانی ده‌کرد، ده‌یانگوت ته‌نها به‌عس و عه‌ره‌ب هه‌یه
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراودا له ناوچه‌کانی عامریـیه و مه‌شته‌لی به‌غدای پایته‌ختی عێراق 30 که‌س کوژران و برینداربوون
یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت به ته‌واوی وابه‌سـته‌یه به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه داعش و ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کانی دیکه له سوریا و عێراق، ئه‌مه‌ش له پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه که لایه‌کی سوریای کۆنترۆڵکردووه، ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا پـیته‌ر کاسیگی خێرخوازی ئه‌مه‌ریکایی و کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازی سوریـیان سه‌ربڕی
به‌ریتانیـیه‌ک به ناوی ئه‌حمه‌د موسه‌نا ده‌ڵێت پـێده‌چێت کوڕه‌که‌ی له نێو ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعشدا بووه که له‌و ڤیدیۆیه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌رکه‌وتوون و تیایدا پـیته‌ر کاسیگی خێرخوازی ئه‌مه‌ریکایی و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی له‌شـکری سوریا سه‌رده‌بڕن
شه‌ڕکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌وێته سه‌ر چۆنیه‌تی دابینکردنی دارایی به‌بێ پشتبه‌ستن به کۆمه‌کی دارایی له‌ملاو له‌ولاوه.
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی سێ ڕۆژ 35 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر داعش و گروپه تێرۆرستیـیه‌کانی دیکه له سوریا و عێراق
لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئه‌ندامانی داعش بێ ڕاده یاسا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی مافی مرۆڤیان پـێشـێلکردووه، بۆیه ده‌بێت سکاڵای یاسایی‌یان له‌سه‌ر تۆماربکرێت به‌هۆی ئه‌و هه‌موو تاوانی جه‌نگه‌ی ئه‌نجامیانداوه
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی میانمار چاکسازی ته‌واویان له وڵاته‌که‌یان ئه‌نجام نه‌داوه، وه داواده‌کات ده‌نگی هه‌موو خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته له پـرۆسه‌ی سیاسی‌دا بیستراو بـبێت تاوه‌کو میانمار به‌ره‌و دیموکراسیـیه‌کی ته‌واو بڕوات
ڕێبه‌ری داعش فه‌رمانی به گروپه‌که‌ی داوه دهسـتبکهن به ده‌رکردنی دراوی خۆیان که له ئاڵتون و زیو و مس دورسـتبکرێت و ناوی فلس و دیناری ئیسلامی لێبنێن
هه‌ر یه‌ک له ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆشحاڵی خۆیان به ڕێکه‌وتنی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌ربڕی
کاربه‌ده‌سـتێـک ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما داوای له ڕاوێژکارانی کردووه پـیاداچوونه‌وه به سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی بکه‌ن له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی سوریا و شه‌ڕی داعش، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشـتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ڕه‌نگه نه‌توانرێت شکست به داعش بهێنرێت به‌بێ لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات
کۆمه‌ڵێـک له گه‌نجانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورک له ئسته‌نبوڵ په‌لاماری 3 سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکایان دا و به زۆر کیسی نایلۆنیان کرد به‌سه‌ری یه‌کێـکیاندا
کۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت TRT سزا دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نگری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی کردووه له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا
فه‌رمانده‌یه‌کی کورد ده‌ڵێت هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پاڵپشـتی تۆپخانه‌ی پـێشـمه‌رگه جاده‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیان کۆنترۆڵ کردووه که لێوه‌ی یارمه‌تی بۆ چه‌کدارانی داعش له شاری کۆبانی ڕه‌وانه‌ده‌کرێت.
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له عێراق ڕوویانداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون که زۆربه‌یان سه‌رباز و پـۆلیس بوون
چه‌کدارانی داعش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به خومپاره ناوچه‌یه‌کی سه‌رسنووری نزیک کۆبانیـیان بۆردومانکرد و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 10 که‌سی دیکه برینداربوون
له ده‌مێـکدا تورکیا دووچاری ڕه‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه له لایه‌ن زۆرێـک له وڵاتانی ڕۆژئاوا، ته‌نها وڵاتێـک په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا باشبکات فه‌ڕه‌نسایه که هه‌تا ئه‌م دوایـیانه‌ش په‌یوه‌ندی نێوانیان زۆر ساردبوو، به‌ڵام ئێستا هه‌ندێـک بۆچوونی هاوبه‌شیان له باره‌ی سوریاوه هه‌یه که له یه‌کی نزیک کردوونه‌ته‌وه.
ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و بڕه پاره که‌مه‌ی هه‌یه‌تی ناچار ده‌بێت کۆمه‌که‌کانی بۆ نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن ئاواره له عێراق و سوریا بـبڕێت
له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆنفرانسی ئاسیا- پاسیفیک له به‌یژینی پایته‌ختی چین، براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت کۆبوونه‌وه و به کورتی وت‌ووێژیان له باره‌ی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جیهانی کرد که حکومه‌تی هه‌ردوو وڵاتیان له‌سه‌ریان ناکۆکن
زیاتر نیشـان بده