لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئه‌ندامانی داعش بێ ڕاده یاسا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی مافی مرۆڤیان پـێشـێلکردووه، بۆیه ده‌بێت سکاڵای یاسایی‌یان له‌سه‌ر تۆماربکرێت به‌هۆی ئه‌و هه‌موو تاوانی جه‌نگه‌ی ئه‌نجامیانداوه.
له ڕاپـۆرتێـکی 15 لاپه‌ڕیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له لایه‌ن لێـکۆڵه‌ره‌وانی سه‌ربه‌خۆوه ئاماده‌کراوه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه، ئه‌مه هاتووه و تیایدا داوا له هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان ده‌کرێت ڕابه‌رانی داعش له به‌رده‌م دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بکرێن.
ڕاپـۆرته‌که باس له‌وه ده‌کات به تایبه‌تی له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجامداوه و خه‌ڵکیان تۆقاندووه به ئیعدامکردن و ڕه‌جمکردن و گولـله‌بارانکردنی خه‌ڵـکی سیڤیل و که‌سانی دیل.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کرێت داعش له‌سه‌ر تاوانی دزی زۆر به سانایی ده‌سـت ده‌بڕێته‌وه و له‌سه‌ر جگه‌ره‌کێشانیش خه‌ڵک جه‌ڵد ده‌کات. هه‌روه‌ها به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵه‌گه‌ی ته‌واوی هه‌بێت ژن به تاوانی زینا سزا ده‌دات و سزاکه‌ش ڕه‌جمکردنه هه‌تا مردن. پاشان مه‌سیحی و که‌مینه‌کانی دیکه ناچار ده‌کات ببن به موسڵمان یان ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت پاره بده‌ن.
ڕاپـۆرته‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی زیاتر له 300 چاوپێـکه‌وتن ئاماده‌کراوه که له‌گه‌ڵ پـیاو و ژن و منداڵ ئه‌نجامدرابوون. هه‌ندێـک له‌وانه له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵاتوون و هه‌ندێـکیشیان هێشـتا له‌و ناوچانه ده‌ژین، له‌وانه له حه‌له‌ب.