به‌ریتانیـیه‌ک به ناوی ئه‌حمه‌د موسه‌نا ده‌ڵێت پـێده‌چێت کوڕه‌که‌ی له نێو ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعشدا بووه که له‌و ڤیدیۆیه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌رکه‌وتوون و تیایدا پـیته‌ر کاسیگی خێرخوازی ئه‌مه‌ریکایی و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی له‌شـکری سوریا سه‌رده‌بڕن.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی له ژماره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی له زاری ئه‌و پـیاوه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه که گوتویه‌تی کوڕه‌که‌ی که ناوی ناسره و ته‌مه‌نی 20 سـاڵه و خوێندکاری کۆلێژی پـزیشـکی بوو، پـێده‌چێت له نێو ئه‌و 16 چه‌کداره‌ی داعش بووبێت که نیشـان ده‌درێن به لایه‌نی که‌م 14 که‌س سه‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن ئه‌مانه فڕۆکه‌وان و ئه‌فسه‌ری سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌دن.
ئه‌حمه‌د موسه‌نا که دانشتووی شاری کاردیفی ناوه‌ندی وێڵزه، ده‌شڵێت ناتوانێت به ته‌واوی یه‌کلای بکاته‌وه کوڕه‌که‌یه‌تی، به‌ڵام پـێده‌چێت خۆی بێت.
پـێشـتر ناسر موسه‌نا له ڤیدیۆی دیکه‌ی داعشدا ده‌رکه‌وتووه و خۆی به ئه‌بو موسه‌نا ئه‌لیه‌مه‌نی ناساندووه.
جێی ئاماژه‌یه ڤیدیۆکه‌ی بڵاوکرایه‌وه ماوه‌که‌ی 15 خوله‌ک بوو و تیایدا به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه کوشـتنکاریـیه‌که ئه‌نجام ده‌ده‌ن.