له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆنفرانسی ئاسیا- پاسیفیک له به‌یژینی پایته‌ختی چین، براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت کۆبوونه‌وه و به کورتی وت‌ووێژیان له باره‌ی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جیهانی کرد که حکومه‌تی هه‌ردوو وڵاتیان له‌سه‌ریان ناکۆکن.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆک ئۆباما و پـوتن که به یاوه‌ری سه‌رۆکی چین شی جینپـینگ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ره‌و هۆڵی کۆنفرانسه‌که ده‌چوون پـێـکه‌وه قسه‌یان کرد.
کۆشـکی سـپی لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند، دور له وتووێژه‌کانی کۆنفرانسه‌که هه‌ردوو ڕێبه‌ر به درێژایی ڕۆژه‌که سێ جار کۆبوونه‌ته‌وه و به گشتی 15 بۆ 20 خوله‌ک وت‌ووێژیان کردووه.
بێرنادێت میهه‌ن خانمه گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا گوتی له نێو مه‌سه‌له سه‌ره‌کیـیه‌کانی باسکراون، ئێران و سوریا و ئۆکرانیا بوون، به‌ڵام هیچ زانیاری زیاتری نه‌دا. هه‌روه‌ها گوته‌بێژێـکی سه‌رۆک پـوتنیش به هه‌مان شێوه باسی له وتووێژه‌کان کرد.
بن ڕۆدس جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی ڕاگه‌یاند " ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت ڕووسیا بـبێته هێزێـکی سه‌قامگیرکه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌کانی جێی بایه‌خمانه." گوتیشی ڕووسیا ناتوانێت ئه‌و کاره بکات ئه‌گه‌ربێت و سه‌روه‌ری وڵاتێـکی دراوسێی پـێشـێل بکات.
ڕۆدس له درێژی لێدوانه‌که‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن نادات له‌و ده‌مه‌ی هه‌ردووکیان له‌م هه‌فته‌یه پـێـکه‌وه له به‌یژین پایته‌ختی چین و شاری برسبهنی ئۆسترالیا ده‌بن بۆ به‌شـداریکردن له کۆنگره‌ی G20 ئابوری.