هه‌ر یه‌ک له ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆشحاڵی خۆیان به ڕێکه‌وتنی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌ربڕی.
جێنێفه‌ر ساکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی " ئێمه خۆشـحاڵین به‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوه که‌وا حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان هه‌نگاوی سه‌ره‌تایـیان ناوه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى یه‌كسان و گشتگیر بۆ كێشه‌كانى نێوان و چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و گازی وڵاته‌که‌یان.
پاشان گوتی ئه‌مه‌ریکا خوازیاره هه‌رچی زووه ئه‌و هه‌نگاوانه بنرێن تاوه‌کو متمانه دروسـتبـبێت له‌و ده‌مه‌ی ڕێبه‌رانی عێراق له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن له تاووتوێکردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ماونه‌ته‌وه تاوکو به چاره‌سه‌ری ڕه‌وا و دهسـتوریـیان بۆ بدۆزنه‌وه به شێوه‌یه‌ک وه‌ها بکات هه‌موو عێراقیـیه‌کان به‌شی یه‌کسانی خۆیان له که‌رتی نه‌وتدا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌ویش خۆشـحاڵی به ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌ربڕی و له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به‌و بۆنه‌یه پـیرۆزبایی له هه‌ر یه‌ک له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کرد.
پاشان هه‌ردوو حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی هان دا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تایـیه گرنگه کاربکه‌ن و چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوانیان بکه‌ن له چوارچێوه‌ی ده‌سـتوردا.
دواتر گوتی شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له پشـتیوانیکردن له‌م پـرۆسه‌یه.