کاربه‌ده‌سـتێـک ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما داوای له ڕاوێژکارانی کردووه پـیاداچوونه‌وه به سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی بکه‌ن له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی سوریا و شه‌ڕی داعش، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشـتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ڕه‌نگه نه‌توانرێت شکست به داعش بهێنرێت به‌بێ لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN چوارشه‌ممه له زاری کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکاوه بڵاویکرده‌وه، تیمی ئاسایشی نیشـتیمانی سه‌رۆک ئۆباما چوار جار له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاووتوێکردنی چۆنێتی گرێدانی هه‌ردو مه‌سه‌له‌که پـێکه‌وه. گوتوشیه‌تی ده‌یانه‌وێت شکست به داعش بهێنن نه‌ک هه‌ر له عێراق به‌ڵکو له سوریاش.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتێـک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی کۆشکی سـپی به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه سیاسه‌تی وڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر سوریا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و تیمی ئاسایشی نیشـتیمانی به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌کی ئاسایی کۆده‌بێته‌وه تاوه‌کو بڕیار بدات چۆن به باشترین شێوه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌سـتنیشانیکردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش جێبه‌جێ بکات له ڕێگه‌ی چه‌ند هه‌وڵێـکی له‌شـکری و ناله‌شکری.
گوتوشیه‌تی له‌و ده‌مه‌ی سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر وه‌ده‌رنانی داعش له عێراق، ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی به‌رده‌وامن له لێـدانی داعش له سوریاش تاوه‌کو شوێنی سه‌لامه‌تی نه‌بێت و تواناکانی بۆ هێرشکردن نه‌مێنێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه سه‌رۆک ئۆباما ڕوونیکردووه‌ته‌وه ئه‌سه‌د شه‌رعیـیه‌تی نه‌ماوه و ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی کارده‌که‌ن بۆ گۆشه‌گیرکردن و سزادانی ئه‌سه‌د له پاڵ به‌هێزکردنی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا.