چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له عێراق ڕوویانداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون که زۆربه‌یان سه‌رباز و پـۆلیس بوون.
له ناوچه‌ی مه‌نسوری به‌غدای پایته‌خت له نزیک گۆڕه‌پانی نسور له لای چه‌ند فرۆشگایه‌ک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 6 که‌س و برینداربوونی 13 که‌س. پاش چه‌ند خوله‌کێـک خۆکوژێـک خۆی له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که ته‌قاندووه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی پـۆلیسه‌کان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌که هاتبوونه ده‌رێ، به‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش 5 پـۆلیس کوژران و 10 ی دیکه‌ش برینداربوون.
له ناوچه‌ی یوسفیـیه‌ی باشوری به‌غدا، خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به خاڵێـکی پشـکنینی له‌شـکردا ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 6 سه‌رباز کوژران و 16 که‌سیش برینداربوون که ده‌یان که‌سی سیڤیل بوون.
له باکوری شاری به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله، خۆکوژێـک به ماشێنێـکی هامه‌ره‌وه خۆی به کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی فرقه‌ی پـێـنجی سوپای عێراق ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌کی فرقه‌که عه‌قید فه‌یسه‌ڵ ئه‌لزهێری و 4 له پاسه‌وانه‌کانی کوژراون.