ئه‌مه‌ریکا و زلهێزانی دیکه‌ی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڵێن له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێـک بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که ڕێـکه‌وتوون و هه‌تا 30 مانگی شه‌ش ڕێکه‌وتنـنامه‌که داده‌ڕێژن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کونسوڵخانه‌ی خۆی له سوریا ده‌کاته‌وه و له هه‌مان کاتدا پـێشـوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵیۆزی سوریا بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌کات
کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابی سۆماڵ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر زانکۆیه‌ک له شارۆچکه‌ی گاریسا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کینیا و له‌وێ مهسیحیـیهکانیان کردووه‌ته ئامانج و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون و 60 که‌سی دیکه برینداربوون
له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت له پارێزگای هاتای باشوری وڵات که سنووری به ڕۆژئاوای باکوری سوریاوه‌یه، 9 که‌سی به‌ریتانی ده‌سـتگیرکردووه که هه‌وڵیان دابوو به‌ره‌و سوریا بپه‌ڕێنه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن داوا له هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌کات هێزی زه‌مینی بۆ وڵاته‌که‌ی ڕه‌وانه‌بکات
چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر که‌مپی یه‌رموکی ئاواره فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان له باشوری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له ئێسـتادا زۆربه‌ی که‌مپه‌که‌یان داگیرکردووه
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و دوا واده‌یه‌ی دانرابوو بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی نێوان وتووێژکا‌رانی ئێرانی و زلهێزانی جیهان له لۆزان بۆ ڕۆژی حه‌وته‌م درێژه‌ی پـێدهرا
وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌ڵێت ڕه‌نگه له مانگی پـێنج مه‌شق و ڕاهێنانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له وڵاته‌که‌ی ده‌سـتپـێبکات له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ندی شـاری تکریت و توانیویانه هه‌ردوو به‌شی باشور و ڕۆژئاوای شاره‌که ڕزگاربکه‌ن
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له رۆژی سێشه‌ممه ووتیان هێزه‌کانی عێراقی ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گاکانی حکومی‌دا له تکریت گرتونه‌ته‌وه له گروپه میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا له سه‌لاحه‌دین، که به‌ره‌و پێشه‌وه چوونێکی گرنگه بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌که.
په‌رله‌مانی که‌نه‌دا پـێشـنیاره‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له دژی داعش په‌سه‌ندکرد، له‌وانه ڕێگه‌دان به هێرشی ئاسمانی له دژی ئه‌و گروپه له سوریا و هه‌روه‌ها نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی له‌شـکری که‌نه‌دا له عێراق بۆ ماوه‌ی سـاڵێـک
جان به‌ینه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵا کۆبووه‌وه، له‌وانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیر و سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌رله‌مان
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت هێشتا له به‌رنامه‌یه‌تی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئێران بکات، به‌ڵام ڕه‌نگه بڕیارێـکی دیکه بدات ئه‌گه‌ر پـێشـهاته‌کانی قه‌یرانی یه‌مه‌ن وه‌ها پـێوست بکه‌ن
هێڵی ئاسمانی تورکیا ده‌ڵێت ئاڕاسته‌ی یه‌کێک له فڕۆکه‌کانی گۆڕیوه که له ڕێدا بووه له ئه‌ستانبوڵه‌وه بۆ ساوپاوڵۆ.
فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆ ڕۆژی پـێـنجه‌م به‌رده‌وامن له هێرشه ئاسمانیـیه‌کان بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حوسـیـیهکان و هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی پـێشوو عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له نزیک هه‌ردوو شاری سه‌نعا و عه‌ده‌ن
ئێران ده‌ڵێت دوو ڕاوێژکاری له عێراق به هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا کوژراون و ئه‌مه‌ریکاش ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند ته‌نها هێرشی کردووه‌ته سه‌ر چه‌کدارانی داعش له هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌که‌یدا
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و پێنج زلهێزه‌که‌ی تری جیهان هه‌نگاویان ناوه به‌ره‌و ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ سنوردارکردنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران، به‌ڵام هێشتا ماویانه بگه‌نه دوا قۆناغی په‌یماننامه‌ی نێوانیان.
ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن هێرشه ئاسمانیه‌کانی به سه‌رکردایه‌تی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌رده‌وام ده‌بن له یه‌مه‌ن دژی سه‌رهه‌ڵداوانی حوثی که کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی ده‌کات
لی هسین لوونگ سه‌ره‌ک وه‌زیری سه‌نگاپورا له وتارێکی پرسه ئامێزیدا سه‌باره‌ت به باوکی ده‌ڵێت "لی کوان ی‌و ته‌واوی ژیانی بۆ سه‌نگاپورا ته‌رخانکرد و ژیا" .
گه‌وره کاربههسـتێـکی ڕووسیا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 1500 که‌س له دانیشتوانی ناوچه‌ی باکوری قه‌وقاز له ڕووسیا بوون به داعش و ئێسـتا له سوریا و عێراق شه‌ڕ ده‌که‌ن
زیاتر نیشـان بده