چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر که‌مپی یه‌رموکی ئاواره فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان له باشوری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له ئێسـتادا زۆربه‌ی که‌مپه‌که‌یان داگیرکردووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان به‌یانی چوارشه‌ممه داعش له باشور و باشوری ڕۆژئاوای که‌مپه‌که‌وه که ته‌نها 8 کیلۆمه‌تر له پایته‌خته‌وه دوره هێرشه‌که‌ی ده‌سـتپـێکردووه و په‌لاماری چه‌کدارانی گروپی ناسراو به که‌تائیب به‌یتولمه‌قدسی داوه. ده‌ڵێن کوژراو و بریندار له که‌مپه‌که که‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌نوه‌ر عه‌بدولهادی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سیاسی ڕێـکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌سـتین هه‌واڵه‌که‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس پـشـتڕاستکرده‌وه و گوتی داعش زۆربه‌ی که‌مپه‌که‌ی کۆنترۆڵکردووه، به‌ڵام هێشـتا شه‌ڕ له نێوان چه‌کدارانی داعش و چه‌کدارانی که‌مپه‌که به‌رده‌وامه.
ده‌شڵێن به‌ره‌ی نوسره و بزوتنه‌وه‌ی ئه‌حرار ئه‌لشام که ئه‌وانیش به‌شێـکی که‌مپه‌که‌یان له ژێر ده‌سـتدایه، به‌بێ لایه‌ن له شه‌ڕه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له سـاڵێـکه ئه‌و که‌مپه له ژێر گه‌مارۆی هێزه‌کانی ئه‌سه‌ده پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن گروپه جیاوازه‌کانی ناو وڵاته‌که کۆنترۆڵکرا. به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ژماره‌ی دانیشـتوانی که‌مپه‌که نزیکه‌ی 160 هه‌زار که‌س بووه، به‌ڵام ئێسـتا ته‌نها نزیکه‌ی 18 هه‌زار که‌سی لێ ماوه‌ته‌وه.