جان به‌ینه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵا کۆبووه‌وه، له‌وانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیر و سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌رله‌مان.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک وه‌زیر به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی عه‌بادی له ئۆفیسه‌که‌ی پـێشـوازی له جان به‌ینه‌ر و شاندی یاوه‌ری کردووه، پاشان پـێکه‌وه وت‌ووێژیان کردووه له باره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی عێراق و ناوچه‌که و مه‌ترسی ڕێکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کان له عێراق و ناوچه‌که و جیهان و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی پـشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق.
به‌پـێی به‌یانـنامه‌که عه‌بادی له کۆبوونه‌وه‌که گوتویه‌تی سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر داعش تۆمارکردووه و به‌رده‌وامن له ڕزگارکردنی هه‌موو بستێـک له خاکی عێراق به هه‌وڵی هێزه ئاسایشیـیه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی که به " ده‌زگایه‌کی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت" ناودێری کرد.
پاشان نووسیویه‌تی جان به‌ینه‌ر لای خۆیه‌وه پـشـتیوانی بۆ هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عێراق ده‌ربڕیوه له شه‌ڕی دژی ڕێـکخراوه تێرۆرستیـیه‌کاندا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه له‌گه‌ڵ ده‌سـتبه‌کاربوونی حکومه‌تی عه‌بادی به‌ره‌و باشبوونێـکی به‌رچاو له عێراقدا به‌دی ده‌کرێت.
ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی سه‌لیم ئه‌لجبوری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ویش ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی جان به‌ینه‌ر و سه‌لیم جبوری بڵاوکرده‌وه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش باسی ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی عێراق و پشـتیوانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ عێراق کراوه.
ڕاگه‌یاندنه‌که ده‌ڵێت جبوری داوای پشـتیوانی زیاتری له ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کردووه له بواره‌کانی له‌شکری و مرۆیـیدا. هه‌روه‌ها داوای له هێزه ئه‌مه‌ریکایی و عێراقییه‌کان کردووه له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیاندا وریابن، چونکه خه‌ڵکی سیڤیل له ناوچه‌کانی شه‌ڕدا هه‌ن و ده‌بێت بـپارێزرێن و نه‌هێڵن زیانیان پـێبگات.
جان به‌ینه‌ریش پـشـتیوانی خۆی بۆ سیسته‌می دیموکراسی و پـرۆسه سیاسی ئێسـتای عێراق ده‌ربڕیوه و گوتویه‌تی" ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی هێزه فه‌رمیـیه‌کان عێراق ده‌دات له شه‌ڕی دژی داعشدا."