کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له رۆژی سێشه‌ممه ووتیان هێزه‌کانی عێراقی ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گاکانی حکومی‌دا له تکریت گرتونه‌ته‌وه له گروپه میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا له سه‌لاحه‌دین، که به‌ره‌و پێشه‌وه چوونێکی گرنگه بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌که.
ووته بێژی میلیشیاکانی به‌در ووتی هێزه‌کانی حه‌شدی شعبی که به پاڵپشتی مێلیشیا شیعه‌کانی ئێرانیدان له به‌شێکی شه‌ره‌که‌دا به‌شداریان کردوون، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابوردوو به‌شێک له کرداره‌کانیان راگرتبوون له به‌رامبه‌ر هێڕشه ئاسمانیه‌کانی به رێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا.
ژه‌نرالێکی له‌شکه‌ری که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی ساختمانه‌کانی حکومه‌ت له دوێنی شه‌وه‌وه له ژێر کۆنترۆڵماندایه.
ئۆستانداری سه‌لاحه‌دین ره‌عه‌د جبوری پشت راستی ئه‌وه‌ی کرد که ساختمانه‌کانی حکومه‌ت کۆنترۆڵ کراونه‌ته‌وه.
ووته بێژی هێزه‌کانی به‌در که‌ریم ئه‌لنوری هه‌ر وه‌ها ووتی بارگاکانی حکومه‌ت کۆنترۆڵ کراونه‌ته‌وه و ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبیش شان به شانی پۆلیس له کرداره‌که‌دا شه‌ریان کرد.