ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت هێشتا له به‌رنامه‌یه‌تی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئێران بکات، به‌ڵام ڕه‌نگه بڕیارێـکی دیکه بدات ئه‌گه‌ر پـێشـهاته‌کانی قه‌یرانی یه‌مه‌ن وه‌ها پـێوست بکه‌ن.
سه‌رۆکی تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنانهوانی له ئه‌سته‌نبوڵ ڕاگه‌یاند وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانه‌وه لێی گیرابوون له‌سه‌ر لێدوانێـکی پـێشووی که گوتبوی "ئێران هه‌وڵ ده‌دات خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا بسه‌پـێنێت، بۆیه ده‌بێت له سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن بکشێته‌وه و واز له یارمه‌تیدانی حوسیـیه‌کان بهێنێت."
ئه‌درۆغان گوتی ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی ڕه‌خنه‌یان لێگرتووه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ئێران کردووه" هاوتای ئه‌و نیـن و بۆیان نیـیه بڕیار له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی بده‌ن." گوتیشی ته‌نها خۆی بڕیار ده‌دات سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌نجام بدات یان نا.
پـێشـتر حسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری ڕاوێژکاری ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی که سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کهیهانیشه له وتارێـکدا ڕه‌خنه‌ی توندی له قسه‌کانی ئه‌ردۆغان گرت و به سووکایه‌تیکردن به ئێرانیـیه‌کان ناودێری کرد. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار ئیسماعیل که‌وسه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و کاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی شورا ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ڕه‌خنه‌ی له ئه‌ردۆغان گرت.
به‌ڵام حه‌سه‌ن قه‌شقاوی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئێران هیچ گۆڕانکاریـیه‌کی به‌سه‌ر نه‌هاتووه.
به‌ڵام مه‌رزیـیه ئه‌فخه‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی بریکاری باڵیۆزی تورکیا له وڵاته‌که‌ی بانگێشتکراوه تاوه‌کو ناڕه‌زایی ئێرانی پـێبدهن له باره‌ی لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان و هه‌روه‌ها داوایان لێکردووه تورکیا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ڕوونی له‌م باره‌یه‌وه هه‌بێت.