فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆ ڕۆژی پـێـنجه‌م به‌رده‌وامن له هێرشه ئاسمانیـیه‌کان بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حوسـیـیه‌کان و هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی پـێشوو عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له نزیک هه‌ردوو شاری سه‌نعا و عه‌ده‌ن.
له شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌وه هه‌تا به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه فڕۆکه‌کان بۆردومانی ده‌وروبه‌ری کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیـیان له سه‌نعای پایته‌خت کردووه. هه‌روه‌ها عه‌مباره‌کانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له نزیک چیای نقم که ده‌ڕوانێتی سه‌ر شاری سه‌نعا.
له باشوری وڵاته‌که‌ش، له هێزێـکی سه‌ر به سه‌رۆکی پـێشوو عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح دراوه که هه‌وڵی دابوو له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری عه‌ده‌نه‌وه پـێشڕه‌وی بکات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوسیـیه‌کان ده‌ڵێت له هه‌ردوو ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان 35 که‌س کوژراون و 88 که‌سی دیکه برینداربوون.
لایه‌نگرانی سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی ده‌ڵێن حوسیـیه‌کان به تانک تۆپـبارانی شاری زاڵع له باشوری وڵاته‌که‌یان کردووه.
له لایه‌کی دیکه عادل جوبێر باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه له واشنتن شه‌وی یه‌کشه‌ممه گوتی هاوپه‌یمانان له هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا به ئامانجه‌کانیان ده‌گه‌ن، ئه‌ویش نه‌هێشـتنی توانا له‌شکریـیه‌کانی حوسیـیه‌کان و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی له یه‌مه‌ن. گوتیشی هێشتا وڵاته‌که‌ی بڕیاری نه‌داوه هێزی زه‌مینی بۆ یه‌مه‌ن ڕه‌وانه بکات.