داعش زانایەکی ئاسەواری مێژوویی لە سوریا سەربڕیوە بە تاوانی گوایە پەیوەندی بە حکومەتی ئەسەدەوە هەبووە و هەروەها بەڕێوەبەری ئاسەواری تەدموریش بووە
ڤیدیۆیەک لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا سێ کەس دەردەکەون و یەکێـکیان داوا لە خەڵکی تورکیا دەکات لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەڵبگەڕێنەوە
چەکدارانی بوکۆ حەرام هێرشیان کردووەتە سەر گوندێـکی دور دەست لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا و لە ئاکامدا نزیکەی 150 کەس گیانیان لەدەسـتداوە
کۆمکاری وڵاتانی عەرەب داوایەکی حکومەتی شەرعی لیبیای قبوڵکردووە بۆ پـێشکەشکردنی یارمەتی لەشکری بۆ ئەو وڵاتە تاوەکو ڕووبەڕووی داعش ببێتەوە
بە ئامادەبوونی جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەربازانی مارینزی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی لە پاش 54 سـاڵ بۆ یەکەم جار ئاڵای ئەمەریکایان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە هاڤانای پایتەختی کوبا بەرزکردەوە
وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمەریکا دهڵێت تاووتوێی ئهوه دهکات که ئایا داعش له میانهی هێرشێکدا له سهرهتای ئهم ههفتهیه له دژی هێزهکانی پێشمهرگهی ههرێمی کوردستان چهکی کیمیای بهکار هێنابێت یان نا
بەپـێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پەنتاگۆن) ژمارەی هێرشە ئاسمانیـیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر داعش لە مانگی حەوتدا زیادیکردووە، ئەمەش لەو دەمەی هێزە کوردیـیەکان لە سوریا ناوچەی زیاتریان لە داعش سەندووەتەوە
شەڕ و پـێـکدادان لە نێوان داعش و گەنجانی شاری سرتی لیبیا هەڵگیرساوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 13 کەس کوژراون و 49 کەسی دیکە برینداربوون
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت چەند ڕۆژێـک لەمەوبەر بە چەکی کیمیاوی هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی پـێشمەرگە لە باشوری ڕۆژئاوای هەولێر
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە بەهێزەکەی ڕۆژی پـێـنجشەممەی بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەی بووە هۆی کوژرانی بە لایەنی کەم 76 کەس و برینداربوونی 212 کەسی دیکە
پاش هێرشە ئاسمانیـیەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەسـتپـێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی تورکیا لە ناوچە سنووریـیەکان، ناڕەزایی لە نێو خەڵکی دروسـتبووە
گروپێکی نوێی سهر به داعش بهرپرسیارێتی هێرشهکهی ڕۆژی پێنجشهممهی سهر مزگهوتێک له عهرهبستانی سعودیـیه گرتۆته ئهستۆ که 15 کهسی تیادا کوژران
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت داعش 230 خەڵکی سڤیلی ڕفاندووە کە 60 کەسیان مەسیحین، ئەمەش پاش چەند کاژمێرێـک لەوەی دەستیگرت بەسەر شارۆچکەیەک لە ناوەڕاستی سوریادا
داعشەکانی میسر کە ناوی ویلایەتی سینایان لە خۆیان ناوە، دەڵێن پـیاوێـکی کرواتی سەردەبڕن ئەگەر بێت و لە ماوەی 48 کاژمێردا دەسەڵاتدارانی میسر هەموو ژنانی موسڵمان لە زیندانەکاندا ئازاد نەکەن
پـۆلیسی مەکەدۆنیا دەڵێت هەڵمەتێـکی دەسـتگیرکردنی ئەنجامداوە لە شاری سکۆپـیەی پایتەخت و چەند شارێـکی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی و لە ئاکامدا 9 کەسیان دەسـتگیرکردووە
کاربەدەسـتانی عەرەبسـتانی سعودیـیە دەڵێن لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە مزگەوتێـکدا کە هێزە ئاسایشیـیەکان نوێژی تیادا دەکەن 13 کەس کوژراون و 9 کەسی دیکە برینداربوون
گوتی ڕتکردنەوەی ڕێکەوتنەکە لە لایەن کۆنگرێسەوە وەها دەکات هەر بەڕێوەبەرایەتیـیەکی ئەمەریکا کە سووربێت لەسەر ئەوەی ڕێگە لە ئێران بگرێت چەکی ناوکی بەدەسـتبهێنێت، تەنها یەک ڕێگەی لە بەردەمدا دەبێت
کاربەدەسـتان لە عێراق دەڵێن لە ئاکامی شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەت و داعش لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای وڵات 17 سەرباز و چەکدار لە هێزەکانیان کوژراون
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت فڕۆکەکانی ئەمەریکا وا دەسـتیانکردووە بە گەیشتن بۆ فڕۆکەخانەی ئنچەرلێـک لە باشوری تورکیا، ئەمەش لە چوارچێوەی پـلانێـک بۆ نەهێشتنی چەکدارانی داعش لە ناوچەیەکی سەرسنووری سوریا لەگەڵ وڵاتەکەیدا
ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ سێشەممە نیگەرانی خۆیان نیشـان دا لە ئاست قەبارەی ئەو هێرشە ئاسمانیـیانەی تورکیا دەیانکاتە سەر پارتی کرێکارانی کوردسـتان
زیاتر نیشـان بده