Accessibility links

چەکدارانی بوکۆ حەرام نزیکەی 150 کەسیان لە گوندێـکی نایجیریا کوشتووە


چەکدارانی بوکۆ حەرام هێرشیان کردووەتە سەر گوندێـکی دور دەست لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا و لە ئاکامدا نزیکەی 150 کەس گیانیان لەدەسـتداوە.

دانیشـتوانی گوندی (کوکوواگاری) ڕۆژی سێشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسیان گوتووە پـێـنجشەممەی ڕابردوو دەیان چەکدار بە ماتۆڕسکل و ئۆتۆمبیل خۆیان بە گوندەکەیاندا کردووە و کەوتوونەتە تەقەکردن لێـیان و خەڵکی لە ترساندا هەڵاتوون و ژمارەیەکیان خۆیان هەڵداوەتە ڕووباری نزیک گوندەکەوە و خنکاون.

گوندنشینێـک دەڵێت زۆربەی ئەوانەشی خۆیان هەڵداوەتەوە ناو ڕووبارەکە ژن و منداڵ بوون. دەشڵێت چەکدارەکانی بوکۆ حەرام لەگەڵ ئەوەشدا وازیان لێ نەهێناون و هەر تەقەیان لێکردوون.

دەشڵێن خەڵکی لە دوری چەند کیلۆمەترێـک تەرمی قوربانیـیەکانیان لە ئاوی ڕووبارەکە دەرهێناوەتەوە.

هۆکاری دواکەوتنی هەواڵی هێرشەکە دەگێڕێتەوە بۆ نەبوونی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئەو گوندە. چەکدارانی بوکۆ حەرام لە مێژەوە تاوەرەکانی پەیوەندی مۆبایلیان لەو ناوچە دوردەسـتانە تێـکشـکاندووە.

جێی ئاماژەیە لە مانگی سێی سـاڵی 2015 وە بوکۆ حەرام بەیعەی خۆی بۆ داعش ڕاگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG