Accessibility links

داعش داوا لە تورکەکان دەکات لە ئەردۆغان هەڵبگەڕێنەوە


ڤیدیۆیەک لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا سێ کەس دەردەکەون و یەکێـکیان داوا لە خەڵکی تورکیا دەکات لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەڵبگەڕێنەوە.

ڤیدیۆکە لە شەوی دووشەممەوە لەسەر ئنتەرنێت دەرکەوتووە و کەسەکە بە زمانێـکی تورکی ئەردۆغان بە خائین ناودێردەکات و دەڵێت وڵاتەکەی بە خاچ پەرستەکان فرۆشتووە و ڕێگەی بە ئەمەریکا داوە لە بنکە ئاسمانیـیەکانی تورکیاوە داعش بۆردومان بکات، ئەمەش لە پـێناوی ئەوەی لە پـۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

لە بەشێـکی تری قسەکانی پارتی کرێکارانی کوردسـتانی بە "مولحید" ناودێرکرد و گوتی ئەگەربێت و تورکەکان هەڵنەستن، ئەوا ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەکەوێتە دەسـتی پەکەکە و ڕۆژئاواشی دەکەوێتە دەسـتی ئەمەریکاوە.

XS
SM
MD
LG